شەپۆلێكی دیكەی بارانی بەخوڕ هەرێم دەگرێتەوە


ماوەی دوو ڕۆژە شەپۆلێكی باران بارینی بەخوڕ و هەورەتریشقە ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە و لە چەند ناوچەیەك لافاو درووست بووە، شارەزایەكی كەشناسی دەڵێت: “پێشبینی دەكەین لەكاتەكانی نیوەڕۆ بەدواوه هەورەكان دووبارە چالاك ببنەوە و بارانی بەخوڕ ببارێت”.

محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە ئێستادا، كە بەیانی ڕۆژی شەممە 26- 11- 2022ە، هەرچەندە لەنەخشەكان ئێستا وادەردەكەوێت، كە لەزۆربەی ناوچەكان دەبێت بارانی بەخوڕ بێت بەتایبەتیش هەولێر، بەڵام ڕادارەكان ئەوەمان پێدەڵێن، كە هێشتا هەوری چالاكـ دروست نەبووه لەسنوری ناوچەكانمان جگە لەناوچە شاخاوییەكان.

ڕاشیگەیاند، وەستانی بارانبارین بەگشتی بارودۆخێكی كاتیە و پێشبینی دەكەین لەكاتەكانی نیوەڕۆ بەدواوه هەورەكان دووبارە چالاك و چڕ ببنەوه و بارانبارین دەست پێبكات بەهەورە بروسكەوه لەهەندێ شوێنێش ئەگەری تاوە بارانی بەخوڕ هەیە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەزۆربەی ناوچەكان ئەگەری بارانبارین ماوه، بەڵام هەندێك شوێن درەنگتر هەوری چڕبوو دەیگرێتەوه و تا ئەمشەو بارانبارین بەشێوەی ناوبەناو بەردەوامی هەیە.

خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران بۆ پلەبەرزكردنەوە دەستپێدەكاتەوە
پێشت خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران بۆ پلەبەرزكردنەوە دەستپێدەكاتەوە
دەستەی ئاماری هەرێم؛ لە ساڵی 2040 دانیشتوان دەگاتە 8.8 ملیۆن كەس
دواتر دەستەی ئاماری هەرێم؛ لە ساڵی 2040 دانیشتوان دەگاتە 8.8 ملیۆن كەس