خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران بۆ پلەبەرزكردنەوە دەستپێدەكاتەوە



مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی خۆپیشاندان دژی نەبوونی پلەبەرزكردنەوە و بڕیاری حكومەتی هەرێم بۆ مەرجداركردنی دەستپێدەكەنەوە و كات و شوێنی خۆپیشاندانەكە دیاری دەكەن.

مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لە بانگەوازێكدا بایكۆتی دەوام و هۆڵەكانی خوێندن ڕادەگەیەنن و ئاماژە بەوەدەكەن، كە ئەمڕۆ لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان دەست بە خۆپیشاندان دەكەنەوە دژی ڕاگرتنی پلەبەرزكردنەوە بۆ ماوەی 7 ساڵی ڕابردوو.

وەك لە بانگەوازەكەدا هاتووە، “ئەمڕۆ شەممە 26- 11- 2022 خۆپیشاندان دەستپێدەكەنەوە و دەرگای هۆڵەكانی خوێندن دادەخەن و بایكۆتی دەوام دەكەن” و داوا لە مامۆستایان و فەرمانبەران دەكەن لە كاتژمێر 10ی بەیانی لەبەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی ئامادەبن.

هەر لە بانگەوازەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، خۆپیشاندان لە هەڵەبجە لەبەردەم باخی گشتی لە كاتژمێر 10 دەبێت و هەروەها لە گەرمیان لە شارۆچكەی كەلار دەبێت لە كاتژمێر 10 لە بەردەم لەیلا قاسم.

ناڕەزایی و خۆپیشاندانی فەرمانبەران و مامۆستایان لەكاتێكدایە، كە 7 ساڵە پلەبەرزكردنەوە ڕاگیراوە، بەڵام بۆ هێزە ئەمنی و سەربازییەكان كراوەتەوە و هاوكات ئێستا “حكومەت بەنیازە بە چەند مەرجێك” پلەبەرزكردنەوە لە ساڵی نوێوە بۆ فەرمانبەران و مامۆستایان بكاتەوە.

پێشت ئەم هەفتەیە نەوت دەگاتە چەند شوێنێكی دیكە
شەپۆلێكی دیكەی بارانی بەخوڕ هەرێم دەگرێتەوە
دواتر شەپۆلێكی دیكەی بارانی بەخوڕ هەرێم دەگرێتەوە