بوومەلەرزەیەکی دیكە توركیای هەژاند



كەمێك لەمەوبەر بوومەلەرزەیەكی دیكە بە گوڕی 5.6 پلە بە پێوەری ڕێختەر توركیای هەژاند.

محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی و بوومەلەرزەزانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا و کاتژمێر 7:59 خوولەکی ئەم ئێوارەیە بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 5.6 پلە ڕێختەر بەقوڵایی 10 کیلۆمەتر لەناخی زەوی لە توریكا ڕویدا.

ڕاشیگەیاند، چەقی بوومەلەرزەکە شاری (قەیسەریە)ی تورکیا بووه.

لەدوای دوو بوومەلەرزە بەهێزەكەی 6ی شوبات، كە پلەكانیان 7.8 و 7.6 پلە بوو بە پێوەری ڕێختەر و كارەساتێكی مرۆیی لەو ولاتە و باكووری سوریا دروست كرد و بەهۆیەوە زیاتر لە 50 هەزار كەس كوژران و زیاتر لە 100 هەزار كەس بریندار بوون، تا ئێستا زیاتر لە 6 هەزار پاشلەرزەی دیكە ڕوویانداوە.

سبەینێ‌ فێستیڤاڵی بەرهەمە ناوخۆییەكان لە سلێمانی دەستپێدەكات
پێشت سبەینێ‌ فێستیڤاڵی بەرهەمە ناوخۆییەكان لە سلێمانی دەستپێدەكات
بە ڤیدیۆ؛ ئەو ژنەی بەناوی‌ سیحرەوە پارەی‌ لەژنێكی دیكە سەندبوو دەستگیركرا
دواتر بە ڤیدیۆ؛ ئەو ژنەی بەناوی‌ سیحرەوە پارەی‌ لەژنێكی دیكە سەندبوو دەستگیركرا
ەیوەندیدار