سبەینێ‌ فێستیڤاڵی بەرهەمە ناوخۆییەكان لە سلێمانی دەستپێدەكات



لەگەڵ نزیكبوونەوە لە وەرزی بەهار و بۆ بەبازاڕكردنی بەرووبوونی جوتیاران و خاوەنكارەكان، فێستیڤاڵی بەرهەمی ناوخۆیی لە سلێمانی لە سبەینێ‌ 1ی ئازارەوە دەستپێدەكات و 5 ڕۆژ دەخایەنێت.

ساكار حەمەكەریم، سەرپەرشتیاری فێستیڤاڵی بەرهەمە ناوخۆییەكان و خاوەنی هەنگوینی هەنگەڵانەكەم بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سبەینێ‌ چوار شەممە 1-3-2023 هەڵدەستین بە كردنەوەی فیستیڤاڵ بۆ خاوەن بەرهەمە ناوخۆییەكان و ئەو كەسانەی ئەیانەوێت ڕاستەوخۆ بەرهەمەكانیان بدەنە دەست كڕیارەكانیان.

ڕاشیگەیاند، ماوەی فێستیڤاڵەكە پێنج ڕۆژ دەخایەنێت و لەشاری سلێمانی لەناو ناو كارگەی جگەرەكە دەكرێتەوە.

وتیشی، “ڕۆژانە فێستیڤاڵ لە كاتژمێر ٢ی دوانیوەڕۆ بۆ ٩ی شەو كراوە دەبێت و هاووڵاتیان دەتوانن ڕاستەوخۆ سەردان بكەن و بەرهەمە كوردەواری و ناوخۆییەكان بكڕن”.

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ڕەخنە بگرن و سەرەتاش لە منەوە دەستپێبكەن
پێشت بافڵ جەلال تاڵەبانی: ڕەخنە بگرن و سەرەتاش لە منەوە دەستپێبكەن
بوومەلەرزەیەکی دیكە توركیای هەژاند
دواتر بوومەلەرزەیەکی دیكە توركیای هەژاند
ەیوەندیدار