دهۆك؛ كەسێك بەهۆی ئاگركەوتنەوە گیانی لەدەستدا



خەڵك

وتەبێژی بەرگریی شارستانی دهۆك ڕایدەگەیەنێت، لە بازاڕێكی میللی جلوبەرگ و كەلوپەل ئاگر لەكابینەیەك كەوتەوە، كەسێك گیانی بەبێ ئەوەی هیچ ئاسەوارێكی سوتان بەجەستەیەوە دیاربێت لەدەستداوە .

بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی بەرگریی شارستانی دهۆك لە لێدوانێكیدا رایگەیاندووە، ئەمڕۆ هەینی 25ی 11ی 2022 لە بازاڕێكی میللی جلوبەرگ و كەلوپەل لە گەڕەكی زركا ئاگر لەكابینەیەك كەوتەوە، پاش گەیشتنی تیمەكانی بەرگری شارستانی توانرا لەماوەیەكی كەمدا ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكرێت.

ڕاشیگەیاندووە، كەسێك كە لە كابینەكەدا خەوی لێ كەتووه بەبێ ئەوەی هیچ ئاسەوارێكی سوتان بەجەستەیەوە دیار بێت گیانی لەدەستداوە، لەئێستاشدا تیمەكانی پۆلیسی بەڵگە و تاوان لەشوێنی رووداوەكەن و لێكۆڵینەوە لەبارەی هۆكاری گیانلەدەستدانی ئەو هاووڵاتیە دەكەن.

هەر بە پێی زانیارییەكان، بەهۆی ئاگرەكەوە هاووڵاتیەكی بەڕەگەز عەرەب دانیشتوی پارێزگای دهۆك تەمەن 55 ساڵ گیانی لەدەستداوە و تەرمەكەی ڕوەانەی پزیشكی داد كراوە و پۆلیسیش دەستی بە لێكۆڵینەوە كردووە .

دەستەی ئاماری هەرێم؛ لە ساڵی 2040 دانیشتوان دەگاتە 8.8 ملیۆن كەس
پێشت دەستەی ئاماری هەرێم؛ لە ساڵی 2040 دانیشتوان دەگاتە 8.8 ملیۆن كەس
نێچیرڤان بارزانی؛ كار دەكەن بۆ ئەوەی كۆمەڵگەدا ژن ئازاد و یەكسان بێت
دواتر نێچیرڤان بارزانی؛ كار دەكەن بۆ ئەوەی كۆمەڵگەدا ژن ئازاد و یەكسان بێت