نێچیرڤان بارزانی؛ كار دەكەن بۆ ئەوەی كۆمەڵگەدا ژن ئازاد و یەكسان بێت


خەڵك
سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەهەموو شێوەیەك ڕووبەڕووی هەموو جۆرە توندوتیژی و دەستدرێژی و پێشێلكارییەك بەرامبەر بە ماف و ئازادیی ژنان دەبنەوە و لە كاركردن بەردەوام دەبن بۆ نەهێشتنی بیری توندڕەوی.

نێچیرڤان بارزانی؛ سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا بڵاویكردەوە، كە ئەمڕۆ 25ی نۆڤەمبەر لە ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتاندا، هەموو پشتگیرییەك بۆ خەبات و ئازادی و مافەكانی ژن و یەكسانی دووپات دەكەینەوە.

دەشڵێت،” وەك هەمیشە لە هەوڵ و كار و كۆشش بەردەوام دەبین بۆ بەدەستهێنانی زیاتر و پاراستنی مافەكانی ئافرەت و هێنانەكایەی كۆمەڵگەیەك كە ژن تیایدا ئازاد و یەكسان بێت و بە هیچ پاساوێك هەڕەشەی توندوتیژی و كوشتنی لەسەر نەبێت، تا ئافرەت ئازاد نەبێت، كۆمەڵگەیەكی ئازاد و یەكسان و ئارام و مەدەنیی پێشكەوتوو نایەتە ئاراوە”.

ڕاشیگەیاندووە، كە بە هەموو شێوەیەك ڕووبەڕووی هەموو جۆرە توندوتیژی و دەستدرێژی و پێشێلكارییەك بەرامبەر بە ماف و ئازادیی ژنان دەبنەوە و لە كاركردن بەردەوام دەبن بۆ نەهێشتنی بیری توندڕەوی و ڕەخساندنی زەمینەیەكی باشتری بەشداری و هاوبەشیی ئافرەت لە كایەی سیاسی و كارگێڕیی هەرێمی كوردستاندا.

هاوكات لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی ناوخۆ و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش هاریكار و هەماهەنگ دەبن بۆ ئەوەی ژن لە هەموو ڕوویەكەوە لەناو خێزان و لە شوێنی كار و لە سەرجەم بوارە گشتییەكاندا پارێزراو بێت و دوور بێت لە هەراسان و توندوتیژی.

دهۆك؛ كەسێك بەهۆی ئاگركەوتنەوە گیانی لەدەستدا
پێشت دهۆك؛ كەسێك بەهۆی ئاگركەوتنەوە گیانی لەدەستدا
ئاسایشی سلێمانی لەبارەی شەڕەكەی ئەمشەو ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە
دواتر ئاسایشی سلێمانی لەبارەی شەڕەكەی ئەمشەو ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە