HD BOX لەبارەی ڕاگرتنی پەخشەكەیان لەسلێمانی ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە



كۆمپانیای (Live Dream) رایدەگەیەنێت، ڕاگرتنی پەخشی HD BOX لە پارێزگای سلێمانی بە بیانوی نەبوونی مۆڵەت هیچ بنەمایەكی یاسایی نییە، دەشڵێت،” كار لەسەر ئەو بابەتە دەكەن و بەزووترین كات پەخشیان دەگەڕێتەوە هەموو بەشداربووان قەرەبوو دەكرێنەوە.

كۆمپانیای (Live Dream) كە خاوەنی بڕاندی (HD BOX) دەكات لەڕوونكردنەوەیەكدا ڕایگەیاندووە، كۆمپانیاكەیان خاوەنی مۆڵەتی ئەمنیی وەزارەتی ناوخۆیە بە بڕیاری ژمارە(١١٦٥٧) لە ڕێكەوتی (١٢/٧/٢٠١٧) ، بیانوی نەبوونی مۆڵەت هیچ بنەمایەكی یاسایی نییە.

ئاشكراشیكردووە، كە لەكاتی ئێستادا كار لەسەر ئەو بابەتە دەكەن و بەزووترین كات پەخشی كۆمپانیاكەیان دەگەڕێتەوە لەپارێزگای سلێمانی و دەوروبەری و هەموو بەشداربووان دڵنیا دەكەنەوە كە قەرەبوو دەكرێنەوە.

دەقی ڕوونكردنەوەكە
سەرجەم میدیای بینراو و بیستراو و نووسراو
بۆ/ سەرجەم بەشداربووانی HD BOX
بابەت/ڕوونكردنەوە
دوای سڵاو و ڕێز
ئێمە وەكو كۆمپانیای (Live Dream)كە خاوەنی بڕاندی (HD BOX)ین بۆ پەخشكردنەوەی پەخشی كەناڵە ناوخۆیی و بیانییەكان، هەروەك ئاگادارن لە ڕێكەوتی (٢٦/٢/٢٠٢٣)لە پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری پەخشی كۆمپانیاكەمانیان ڕاگرتووە بە بیانووی نەبوونی مۆڵەت، بەشداربووانی كۆمپانیاكەمان لە پارێزگای سلێمانی و سەرجەم پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و سەرجەم میدیاكانی ڕاگەیاندن و لایەنی پەیوەندیدار ئاگادار دەكەینەوە كەوا كۆمپانیاكەمان خاوەنی
١-مۆڵەتی ئەمنیی وەزارەتی ناوخۆیە بە بڕیاری ژمارە(١١٦٥٧)لە ڕێكەوتی (١٢/٧/٢٠١٧) .
٢- مۆڵەتی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان بەڕێوەبەرایەتیی گشتی چاپ و بڵاوكردنەوە/بەشی یاسایی بە بڕیاری ژمارە (١١٠٨)لە ڕێكەوتی (٦/٨/٢٠١٨)مۆڵەتی فراوانكردنی پەخشی سەرتاسەری لە هەرێمی كوردستان.
٣-مۆڵەتی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان بەڕێوبەرایەتیی گشتیی چاپ و بڵاوكردنەوە /بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوەی هەولێر بە ژمارە (١٢/ێ‌)لە ڕێكەوتی ٢٣/٨/٢٠٢٢تا ڕێكەوتی (٢٣/٨/٢٠٢٣).
و كۆمپانیاكەمان لە ژێر یاساو ڕێنمایی بەرێوبەرایەتیەكانی میری كار دەكات بۆ بڵاوكردنەوەی پەخشی كەناڵە ناوخۆیی و بیانیەكان و ساڵانە بەپێی یاسا و ڕێنماییەكان باج دەدات بە بەرێوبەرایەتیەكانی باج لە هەرێم و بارەگای سەرەكیی كۆمپانیا لە شاری هەولێرە و تۆمارە لە بەرێوبەرایەتیی گشتیی تۆماری كۆمپانیاكان و تۆماری كۆمپانیاكانی هەولێر، و هەروەها كۆمپانیا بۆ ڕایی كردنی كارەكانی لقی كۆمپانیای كردۆتەوە لە بەڕێوبەرایەتی تۆماری كۆمپانیاكانی پارێزگای سلێمانی و دهۆك، هەموو ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەكەینەوە كە بە ناڕەوا ئاڕاستەی كۆمپانیاكەمان دەكرێت و بە بەشدابووانمان و میدیاكان ڕادەگەیەنین كە ڕاگرتنی پەخشی كۆمپانیاكەمان لە پارێزگای سلێمانی بە بیانوی نەبوونی مۆڵەت هیچ بنەمایەكی یاسایی نییە و لەكاتی ئێستادا كار لەسەر ئەو بابەتە دەكەین و بەزووترین كات پەخشی كۆمپانیاكەمان دەگەڕێتەوە لە پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری.
هەموو بەشداربووه خۆشەویستەكانمان دڵنیا دەكەینەوە كە قەرەبوو دەكرێنەوە.

 

سلێمانی؛ ئامادەكاری بۆ پێشوازیكردن لە مانگی رەمەزانی پیرۆز دەكرێت
پێشت سلێمانی؛ ئامادەكاری بۆ پێشوازیكردن لە مانگی رەمەزانی پیرۆز دەكرێت
پۆتین میدالێكی بەخشییە ستیڤن سیگال
دواتر پۆتین میدالێكی بەخشییە ستیڤن سیگال
ەیوەندیدار