سلێمانی؛ ئامادەكاری بۆ پێشوازیكردن لە مانگی رەمەزانی پیرۆز دەكرێت


ئامادەكاری بۆ هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز دەكات و سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی-یش داواكارییەك ئاراستەی هاووڵاتیان دەكات.

رێكان جەمال، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی نزیكبونەوەی مانگی رەمەزانی پیرۆز و بۆدڵنیابونەوە لە تەندروستی و شیاوی ئەو كاڵاوشمەك و خواردەمەنیانەی لەلایەن بازرگان و دوكاندارەكانەوە بەهاووڵاتیان دەفرۆشرێت، لیژنەكانیان هەڵمەتی سەردان و پشكنیینەكانی زیاتر دەكات.

ڕاشیگەیاند، كاری رۆژانە و پێشتر سەردانی لیژنە هاوبەشەكان سەرجەم دوكان و بازاڕی گەڕەكەكانی شاری سلێمانی و ناحیەكانی تاسڵوجە و تانجەرۆو بازیان دەگرێتەوە و پشكنین بۆ هەموو ئەو كاڵاوشمەكانەی بەهاووڵاتیان دەفرۆشرێت دەكرێت، لەكاتی هەبوونی سەرپێچی شوێنەكەو خاوەنەكەشی روبەڕوی رێكاری یاسایی دەكەنەوە.

سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكان داوا لە هاووڵاتیان دەكات لەكاتی هەبوونی گومان یان بینینی سەرپێچی، لەرێگەی ژمارە تەلەفۆنەكان و پەیجی فەرمی قائیمقامیەت لە فەیسبوك، قائیمقامیەتی سلێمانی ئاگاداربكەنەوە بۆئەوەی بەدواداچونی بۆبكرێت.
دەتوانن لەكاتی هەبوونی گومان لە شوێنكارێك یان بۆ گەیاندنی سكاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەكان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بكەن.

گرنگترین هۆكارەكانی خێرا زیاتر بوونی كێش و قەڵەوی
پێشت گرنگترین هۆكارەكانی خێرا زیاتر بوونی كێش و قەڵەوی
HD BOX لەبارەی ڕاگرتنی پەخشەكەیان لەسلێمانی ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە
دواتر HD BOX لەبارەی ڕاگرتنی پەخشەكەیان لەسلێمانی ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە
پەیوەندیدار