بەرپرسانی ئەمریكایی بۆ زیلینسكی: ئامادەی گفتووگۆبە لەگەڵ ڕووسیا



بەرپرسانی ئەمریكایی داوا لە ڤۆڵۆدیمێر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكراینا دەكەن، ئامادەیی خۆی بۆ گفتووگۆ دەربخات لەپێناو كۆتایی هێنان بە جەنگ لە وڵاتەكەی.


مایكڵ كراوڵی، ڕۆژنامەنووس لە “نیویۆرك” تایمز” ڕایگەیاند، بەوتەی بەرپرسانی خۆرئاوایی، قورسە وتوێژەكانی ئاشتی بێنەدی، لەكاتێكدا هەردوولا چەند مەرجێكیان داناوە كە ناكرێت جێبەجێ‌ بكرێن و خواستی خۆشیان بۆ “شەڕكردن تا سەركەوتن” ڕاگەیاندووە.

ئەو ڕۆژنامەنووسە ئەمریكاییە دەڵێت، بەرپرسانی ئەمریكایی كاتێك باس لە پشتیوانیكردنی ئۆكراینا دەكەن “بەپێی پێویست قسە دەكەن” و دەڵێن ئامانجییان پتەوكردنی هەڵوێستی كێیڤە لە دانوستانە چاوەڕوانكراوەكانی ئاشتی “بەبێ‌ دیاریكردنی سات و وەختی دەستپێكردنيان”.

پێشتر كەناڵی CNN بڵاویكردەوە، ڤۆڵۆدیمێر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكراینا بەنیازە لیستێكی نوێ‌ ڕەوانەی واشنتن بكات كە چەندان جۆر چەك لەخۆدەگرێت و وڵاتەكەی لە شەڕی دژ بە ڕووسیا پێویستی پێیەتی، لەنێوانیاندا فڕۆكەی جەنگی “ئێف-16” .

 

 

ئەو فەرمانبەرانەی خانەنشین بوون دەتوانن دووبارە بگەڕێنەوە سەرکارەکانیان؟
پێشت ئەو فەرمانبەرانەی خانەنشین بوون دەتوانن دووبارە بگەڕێنەوە سەرکارەکانیان؟
لیڤاندۆڤسكی تووشی پێكان بوو
دواتر لیڤاندۆڤسكی تووشی پێكان بوو
ەیوەندیدار