لیڤاندۆڤسكی تووشی پێكان بوو



بەرشەلۆنە یەكەمی ڕیزبەندی خولی پلە یەكی تۆپی پێ‌ لە ئیسپانیا، پێكانی ڕۆبرت لیڤاندۆڤسكی هێرشبەری تیپەكە ڕادەگەیەنێت، دەنگۆی ئەوەش هەیە نەتوانی لە یاریی لوتكەی جامی پادشای ئیسپانیا لە پێنج شەممەی داهاتوودا یاریی بكات.


بەرشەلۆنە لە ئەژماری خۆی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی “تویتەر” بڵاویكردەوە، هێرشبەرە پۆڵەندییەكە تووشی پێكان هات و پرۆسەی چاكبوونەوەی دەستیپێكردووە، بەبێ‌ ئەوەی ماوەی دووركەوتنەوەی لە یاریگاكان دیاریی بكرێت.

ڕۆژنامەی “سپۆرت”ی كاتالۆنیا بڵاویكردەوە، لیڤاندۆڤسكی بۆ ماوەی نزیكەی دوو هەفتە لە یاریكردن دووردەكەوێتەوە، بەو واتایەی بەشداریی لە یاریی ڕۆیشتنی جامی پادشادا ناكات بەرامبەر بە ڕیاڵ، وێڕای بەشدارینەكردنی لە دوو یاریی تر بەرامبەر بە ڤالنسیا و ئەتلیتك بیلباو لە خولی ئیسپانی.

دوێنێ‌ یەك شەممە، هێرشبەرە پۆڵەندییە تەمەن 34 ساڵەكە بەشداریی لە دۆڕاندنەكەی بەرشەلۆنەدا كرد بەرامبەر ئەلمێریا و سێ‌ خاڵی گرنگی لەدەستدا كە دەكرا لێوەی یەكەمی ڕیزبەندی زیاتر پتەوبكات و زیاتر لە ڕیاڵ مەدرید دووربكەوێتەوە كە جیاوازیی نێوانیان حەوت خاڵە.

 

بەرپرسانی ئەمریكایی بۆ زیلینسكی: ئامادەی گفتووگۆبە لەگەڵ ڕووسیا
پێشت بەرپرسانی ئەمریكایی بۆ زیلینسكی: ئامادەی گفتووگۆبە لەگەڵ ڕووسیا
رۆژنامەنووس تایەر تۆفیق پێویستی بەهاوكاری هەمووانە
دواتر رۆژنامەنووس تایەر تۆفیق پێویستی بەهاوكاری هەمووانە
ەیوەندیدار