فێستیڤاڵی بەرهەمە ناوخۆییەكان لە سلێمانی دەكرێتەوە



 

لەگەڵ نزیكبوونەوە لە وەرزی بەهار و بۆ بەبازاڕكردنی بەرووبوونی جوتیاران و خاوەنكارەكان، فێستیڤاڵی بەرهەمی ناوخۆیی لە سلێمانی لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە دەكرێتەوە و 5 ڕۆژ دەخایەنێت.

ساكار حەمەكەریم، سەرپەرشتیاری فێستیڤاڵی بەرهەمە ناوخۆییەكان و خاوەنی هەنگوینی هەنگەڵانەكەم بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە ڕۆژی 1-3-2023 هەڵدەستین بە كردنەوەی فیستیڤاڵ بۆ خاوەن بەرهەمە ناوخۆییەكان و ئەو كەسانەی ئەیانەوێت ڕاستەوخۆ بەرهەمەكانیان بدەنە دەست كڕیارەكانیان.

ڕاشیگەیاند، ماوەی فێستیڤاڵەكە پێنج ڕۆژ دەخایەنێت و لەشاری سلێمانی لەناو ناو كارگەی جگەرەكە دەكرێتەوە.

وتیشی، “ڕۆژانە فێستیڤاڵ لە كاتژمێر ٢ی دوانیوەڕۆ بۆ ٩ی شەو كراوە دەبێت و هاووڵاتیان دەتوانن ڕاستەوخۆ سەردان بكەن و بەرهەمە كوردەواری و ناوخۆییەكان بكڕن”.

كاتی دابەشكردنی بەشەخۆراكی ڕەمەزان و جۆری خۆراكەكان ئاشكراكرا
پێشت كاتی دابەشكردنی بەشەخۆراكی ڕەمەزان و جۆری خۆراكەكان ئاشكراكرا
پێنج هەنگاوی گرنگ بۆ دابەزاندنی كێش بێ خۆ برسی كردن
دواتر پێنج هەنگاوی گرنگ بۆ دابەزاندنی كێش بێ خۆ برسی كردن
ەیوەندیدار