سلێمانی لە خزمەتگوزاریی بانكی ناوەندی بێبەشە



پەڕلەمانتارێك ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی ئەوەی ناچنە ژێر باری جێبەجێكردنی خزمەتگوزارییەكانی بانكی ناوەندی لە خزمەتی هاووڵاتیانی پارێزگای سلێمانی، سكاڵایان لەسەر لقی سلێمانی بانكی TBI پێشكەش بە پارێزگاری بانكی ناوەندی كردووە.

بڕیار ڕەشید، ئەندامی پەڕلەمانی عێراق بڵاویكردووەتەوە، سكاڵامان پێشكەش بە پارێزگاری بانكی ناوەندی كرد لەسەر لقی سلێمانی بانكی TBI, بەهۆی ئەوەی ناچنە ژێر باری جێبەجێكردنی خزمەتگوزارییەكانی بانكی ناوەندی لە خزمەتی هاووڵاتیانی پارێزگای سلێمانی، سكاڵاكەمان دەگەینینە ئەنجوومەنی وەزیران و لەسەر ئەم دۆسیەیە كاری جدی دەكەین.

دەشڵێت، داوامان لە پارێزگاری بانكی ناوەندی كرد، كە كار بكەن بۆ پێدانی مۆڵەتی فەڕمی بانكی ناوەندی بە بانكی ناوەندی هەرێم/ سلێمانی و بانكەكانی تری سلێمانی جۆری A,B. ئەویش دوای ئەوەی لەگەڵ د. ماكوان بەڕێوەبەری گشتی بانكی ناوەندی هەرێم / سلێمانی گفتوگۆمان كرد و لە وەڵامی نوسراوماندا جەختی لە ئامادەیی و پێویستی ئەو پەیوەندییە كردووەتەوە.

ئەو پەڕلەمانتارە ئەوەش دەڵێت، داوامان لە بانكی ناوەندی كرد وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاگادار بكاتەوە بەوەی تەواوی زانكۆ ئەهلییەكان قیستی خوێندكاران بە دینار و بە نرخی فەڕمی بانكی ناوەندی وەربگرن.

May be an image of 2 people, people sitting and people standing

No photo description available.

 

پەكەكە وەڵامی سوێد دەداتەوە
پێشت پەكەكە وەڵامی سوێد دەداتەوە
كۆمیتەی كوردی نەرویجی پێكدەهێنرێت
دواتر كۆمیتەی كوردی نەرویجی پێكدەهێنرێت
پەیوەندیدار