هەولێر؛ ئەو باندە دەستگیركران شەوانە لەسەر زێی گەورە ماددەی هۆشبەریان بەكاردەهێنا



بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، باندێكیان دەستگیركردووە، كەدوای لێكۆڵینەوە دەركەوتووە شەوانە لەسەر زێی گەورە، ماددەی هۆشبەریان بەكاردەهێناوە و دواتر دزییان لە خەڵك دەكردووە.

هۆگر عەزیز، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بڵاویكردەوە، كە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی خەبات، لە سنووری ناحیەی كەورگۆسك، باندێكیان دەستگیركرد، كە لە شەش تۆمەتبار پێكهاتبوون و دوای لێكۆڵینەوە دەركەوت كە شەوانە لە نزیك ناحیەی كەورگۆسك لەسەر زێی گەورە، ماددەی هۆشبەریان بەكاردەهێنا و دواتر دزییان لە خەڵك دەكرد.
ڕاشیگەیاندووە، تۆمەتباران، كەلەكاتی دەستگیركردنیاندا دەست بەسەر كۆمەڵێك كەلوپەلی بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان و دەمانچەیەك و ئۆتۆمبێلێكدا گیرا، دانیان نا بە تاوانی دزیكردن لە چوار ماڵ و سێ ماركێتدا.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە و بەپێی ماددەكانی (٤٤٣) و (٤٤٦) لە یاسای سزادان و ماددە (٢١)ی هەڵگرتنی چەكی بێ مۆڵەت ڕاگیران.

ئاماری سلێمانی؛دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان بەئەلیكترۆنی سەركەوتوو بووە
پێشت ئاماری سلێمانی؛دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان بەئەلیكترۆنی سەركەوتوو بووە
خەڵك ڕۆژی دابەشكردنی پارەی گەنمی جوتیاران ئاشكرا دەكات
دواتر خەڵك ڕۆژی دابەشكردنی پارەی گەنمی جوتیاران ئاشكرا دەكات
ەیوەندیدار