خەڵك ڕۆژی دابەشكردنی پارەی گەنمی جوتیاران ئاشكرا دەكات



بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، شایستەی دارایی جوتیاران هەمووی گەیشتوە و راستاندنی بانكەكانی بۆ كراوە، لە سبەینێوە دەست بە دابەشكردنی دەكرێت .

نەوزاد كامل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، شایستەی دارایی جوتیاران هەمووی گەیشتوە و راستاندنی بانكەكانی بۆ كراوە، لەسبەی یەكشەممەوە لە دهۆكەوە دەست پێدەكەن.

ڕاشیگەیاند، لە پارێزگای هەولێر پارەكە وەردەگیرێت و دەچێتە سەر هەژماری بانكەكانیان لە رۆژی دووشەممەوە لە هەولێر دەست بەدابەشكردنی دەكەین و چەند رۆژی داهاتوش لە سلێمانی دابەش دەكرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، كە شایستە داراییە بۆ ساڵی 2015 و 2016یە بۆ هەردوو ساڵەكە بڕەكەی 271 ملیار دینار زیاترە.

هەولێر؛ ئەو باندە دەستگیركران شەوانە لەسەر زێی گەورە ماددەی هۆشبەریان بەكاردەهێنا
پێت هەولێر؛ ئەو باندە دەستگیركران شەوانە لەسەر زێی گەورە ماددەی هۆشبەریان بەكاردەهێنا
بوومەلەرزەیەكی بەهێز وڵاتی یابانی هەژاند
دوات بوومەلەرزەیەكی بەهێز وڵاتی یابانی هەژاند
پەیوەندیدار