بانكی ناوەندی داوا لە كۆمپانیاكان دەكات دۆلار بە نرخی فەرمی بفرۆشن



بانكی ناوەندی عیراق، داوا لە هەموو كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو دەكات، فرۆشتنی دۆلار بە نرخی فەرمی لە دەرەوەی بارەگاكانیان ڕابگەیەنن.


بەپێی نوسراوێك كە لەلایەن بانكی ناوەندییەوە دەركراوە و واژۆی د. عەممار حەمەد خەڵەف جێگری پارێزگاری بانكی ناوەندی لەسەرە”بڕیاردرا كۆمپانیاكانتان بەشێوەكی ڕوون و ئاشكرا ڕایبگەیەنن كە لە دەرەوەی بارەگاكانتان دۆلار بە نرخی فەرمی دەفرۆشن بەو هاووڵاتیانەی بۆ سەفەركردنی یان بۆ چارەسەر دەچنە دەرەوەی وڵات”.

لەم ماوەیەی دواییدا، حكومەتی عیراق بڕیاریدا، لە بودجەی 2023 نرخی دۆلارێك بە 1300 دینار جێگیربكرێت، لەكاتێكدا نرخی دراوە ئەمریكاییەكە بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە دەكرد و نرخی 100 دۆلار 170هەزار دیناری تێپەڕاند، بەڵام وێڕای بڕیارەكەش تائێستا نرخی دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو دانەبەزیوە و 100 دۆلار بە نزیكەی 150 هەزار دیناری عیراقی مامەڵەی پێوەدەكرێت.

ڕوونكردنەوە لەسەر دەرماڵەی فەرمانبەران دەدرێت
پێشت ڕوونكردنەوە لەسەر دەرماڵەی فەرمانبەران دەدرێت
پێوەری زیرەکی کارەبا دەکرێتەوە بە ٤٠ ئەمپێر
دواتر پێوەری زیرەکی کارەبا دەکرێتەوە بە ٤٠ ئەمپێر
ەیوەندیدار