پێوەری زیرەکی کارەبا دەکرێتەوە بە ٤٠ ئەمپێر


بریكاری وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە سەرەتای مانگی ئاداره‌وه‌ پێوەری زیرەکی کارەبا دەکرێتەوە بە ٤٠ ئەمپێر.

کامیل قەزاز، بریکاری وەزارەتی کارەبا و سەرپەرشتیاری پڕۆژەی پێوەری زیرەک ڕایگەیاندووە، لە سەرەتای مانگی ئاداری داھاتوو پێوەری زیرەکی کارەبا دەکرێتەوە بە ٤٠ ئەمپێر، لە کاتێکدا لە سەرەتای زستان، بەھۆی بەرزبوونەوەی خواست لەسەر کارەبا، ھەروەھا بە مەبەستی دادپەروەری لە پێدانی کارەبا بە ھاووڵاتیان و پاراستنی محاویلەکان لە سووتان و پێشگرتن بە ئۆڤەرلۆد لە وێستگەکانی کارەبا، پێوەری زیرەک بۆ ٣٠ ئەمپێر کەم کرایەوە.

ڕاشیگەیاندووە، لە مانگی داھاتوودا رەوشی کەشوھەوا گۆڕانکاری بەسەردا دێت، بەوپێیەش خواست لەسەر بەکارھێنانی کارەبا کەمتر دەبێتەوە، لەبەرئەوە لە ١ی ئاداری ٢٠٢٢ ، پێوەری زیرەکی کارەبا دەکرێتەوە بە ٤٠ ئەمپێر.

حكومەتی هەرێم ماوەی چەند ساڵێكە پڕۆژەی پێوەری زیرەكی كارەبای خستە بواری جێبەجێ‌ كردنەوە بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی كارەبای هاوبەشان و ڕێگری كردن لە بەهەدەردانی كارەبا و سەرپێچی سەر تۆڕەكان و بەردەوام بەرپرسانی هەرێم جەختیان دەكردەوە، كە بەهۆی پێوەری زیرەكەوە پێدانی كارەبا زیاد دەكات، بەلام هێشتا هاوولاتیان بەدەست قەیرانی كەمی پێدانی كارەباوە دەناڵێنن.

بانكی ناوەندی داوا لە كۆمپانیاكان دەكات دۆلار بە نرخی فەرمی بفرۆشن
پێشت بانكی ناوەندی داوا لە كۆمپانیاكان دەكات دۆلار بە نرخی فەرمی بفرۆشن
بانكی ناوەندی لە هەفتەیەكدا زیاتر لە 700 ملیۆن دۆلاری فرۆشت
دواتر بانكی ناوەندی لە هەفتەیەكدا زیاتر لە 700 ملیۆن دۆلاری فرۆشت
پەیوەندیدار