فەرماندەیەكی ئێرانی: دەمانەوێت ترەمپ و پۆمپیۆ بكوژین



فەرماندەیەكی باڵای سەربازی كۆماری ئیسلامی ئێران ڕایدەگەیەنێت، ئەوان دەیانەوێت دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووی ئەمریكا و مایك پۆمپیۆ وەزیری پێشووی وڵاتەكە بكوژن.


ئەمیر عەلی حاجی زادە، فەرماندەی هێزی ئاسمانی سوپای پاسدارانی ئێران لە بەرنامەیەكی تەلەفیزیۆنیدا لەبارەی هێرشكردنە سەر بنكەی عەین ئەسەد لە عیراق ڕایگەیاند:”دەتوانن هەزار سەربازی ئەمریكایی بكوژن، بەڵام ئامانجی ئەوان كوشتنی ئەو ژمارە سەربازە بەستدەزمانانە نییە”.

بە وتەی عەلی زادە:”ئەوان دەیانەوێت ترەمپ و پۆمپیۆ بكوژن”.

لە دوای كوژرانی هەریەك لە قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی ئێرانی و ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری دەستەی حەشدی شەعبی عیراق لە سەرەتای مانگی كانوونی دووەمی 2020، ئێران وەك هەوڵێكی تۆڵەكردنەوە هێرشی كردە سەر بنكەی عەین ئەسەد لە عیراق كە بە گەورەترین بنكەی سەربازی ئەمریكایی لە وڵاتدا دادەنرێت.

كچە گەورەكەی قازی محەمەد كۆچی دوایی كرد
پێشت كچە گەورەكەی قازی محەمەد كۆچی دوایی كرد
بومەلەرزە دوو پارێزگای هەریمی هەژاند
دواتر بومەلەرزە دوو پارێزگای هەریمی هەژاند
ەیوەندیدار