بومەلەرزە دوو پارێزگای هەریمی هەژاند



دەزگای كەشناسی و بومەلەرزەزانی عیراق، ئاماژە بە ڕوودانی بومەلەرزە دەكات لە دوو پارێزگای هەرێم و دەڵێت گوڕەكەی 4.3 پلە بووە بە پێوەری ڕێختەر.

ئەمڕۆ شەممە، دەزگای كەشناسی و بومەلەرزەزانی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند”بومەلەرزەیەك بە گوڕی 4.3 پلە پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك و نەینەوای هەژاندووە و هاووڵاتیان هەستییان پێكردووە”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”بومەلەرزەكە لە كاتژمێر 3.25 ڕوویداوە و هیچ زانیارییەكیش لەبارەی كەوتنەوەی زەرەر و زیان بەهۆی بومەلەرزەكەوە نییە”.

هەر لەو چوارچێوەیەدا وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی‌ هەرێمی‌ كوردستان رایگەیاند، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی‌ 4.3 پلە لە هەرێمی‌ دا.

وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن لە راگەیەندراوێكی‌ كورتدا دەڵێت: “ناوەندی بوومەلەرزەكە لە سنووری نێوان هەولێر-مووسڵ بووە و لە قوڵایی 5 كیلۆمەتر ڕووی داوە”.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم دەڵێت، بوومەلەرزەكە لە زۆربەی شارەكانی هەرێمی كوردستان هەستی پێكراوە.

فەرماندەیەكی ئێرانی: دەمانەوێت ترەمپ و پۆمپیۆ بكوژین
پێشت فەرماندەیەكی ئێرانی: دەمانەوێت ترەمپ و پۆمپیۆ بكوژین
بڕیاری نوێ لە بانکی ناوەندییەوە سەبارەت بە مامەڵەکردن بە دۆلار
دواتر بڕیاری نوێ لە بانکی ناوەندییەوە سەبارەت بە مامەڵەکردن بە دۆلار
ەیوەندیدار