دەربەندیخان ؛ ئەو هاووڵاتییەی داوای كڕینی ئامێری شووشتنی گورچیلەی كرد گیانی لەدەستدا


ئەو كارمەندەی هاتووچۆی دەربەندیخان، كە نەخۆشی گوچیلەی هەبوو، پێش گیان لەدەستدانی بەچەند ڕۆژێك لەنامەیەكدا بۆ دەستەی سەرپەرشتیاری ناڕەزایەتییەكانی دەربەندیخان داوای ئامێری شووشتنی گورچیلە بۆ شارۆچەكەیان كردبوو بۆ ئەوەی چیتر سەردانی كەلارو سیدسادق نەكەن بۆ شووشتنی گورچیلەكانیان گیانی لەدەستدا .

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە 23ی 2ی 2023 هاووڵاتی (ئەكرەم محمد ڕەزا) كە پیشەی كارمەندی هاتووچۆی دەربەندیخان بوو بەهۆی نەخۆشی گورچیلەكانیەوە كۆچیی دوایی كرد، كە ناوبراو لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەڕێگەی نامەیەكەوە كە بۆ دەستەی سەرپەرشتیاری ناڕەزایەتییەكانی دەربەندیخانی نارد بوو داوای دابینكردنی ئامێری شووشتنی گورچیلەی كردبوو بۆ ئەوەی چیتر سەردانی كەلارو سیدسادق نەكەن بۆ شووشتنی گورچیلەكانیان.

ناوبراو لە نامەكەشدا باسی لەوەكردبوو، كە هۆكاری تووشبوونی بەنەخۆشی گورچیلەكانی بۆ پیسی ئاوی دەربەندیخان گەڕاندووەتەوە، ئەوەشی نووسیوە، كە كاتێك شەوان كاتژمێر سێ كارەبا دەبڕێت تا كاتژمێر حەوتی بەیانی مۆلیدە دێتەوە حاڵی زۆر خراپە و تەنگە نەفەس دەبێت.

ڕیاڵ مەدرید پێكانی دوو یاریزانی ڕادەگەیەنێت
پێشت ڕیاڵ مەدرید پێكانی دوو یاریزانی ڕادەگەیەنێت
ڕووسیا بڵاوكردنەوەی هێزە ئەتۆمییەكانی ڕادەگەیەنێت
دواتر ڕووسیا بڵاوكردنەوەی هێزە ئەتۆمییەكانی ڕادەگەیەنێت
پەیوەندیدار