ڕیاڵ مەدرید پێكانی دوو یاریزانی ڕادەگەیەنێت



ڕیاڵ مەردید پێكانی هەریەك لە ڕۆدریگۆ و دێیڤد ئەڵابا ڕادەگەیەنێت و دەڵێت، یەكەمییان 10 ڕۆژ دووردەكەوێتەوە و دوومیان زیاتر لە مانگێكی پێدەچێت، تا چاكدەبێتەوە.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە لەسەر تویتەر بڵاوكرایەوە”لە دوای پشكنینەكان دەركەوت كە ڕۆدریگۆ تووشی پێكان بووە لە دەماری قاچی چەپی و گەڕانەوەی پشت بە چاكبوونەوەی دەبەستێت”.

لە بەیاننامەیەكی تردا ڕیاڵ مەدرید ئاماژەی بەو پشكنینانە كردووە كە بۆ دێڤید ئەڵابا كراوە و دەركەوتوون لە دەماری ئەژنۆی ڕاستیدا تووشی پێكان بووە”.

ڕادیۆی “كادینا كوبی” بڵاویكردەوە، دیڤید ئەڵابا بۆ ماوەی مانگێك لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە، واتا لە یاریی كلاسیكۆ بەرامبەر بە بەرشەلۆنە لە كۆتایی جامی پادشای ئیسپانیا بەشداریی ناكات لە سانتیاگۆ برنابیۆ لە 2ی ئاداری داهاتوو، لە گەڕی 26ی خولی ئیسپانیاش بەرامبەر بە بەرشەلۆنە یاریی ناكات كە لە 19ی ئاداری داهاتوو بەڕێوەدەچێت.

ڕادیۆكە ئاماژەی بە دووركەوتنەوەی ڕۆدریگۆ كردووە بۆ ماوەی 10، بەڵام دڵنیانیین لەوەی بتوانێت لە یاریی كلاسیكۆدا یاریی بكات.

وابڕیارە ڕیاڵ مەدرید لە شەممەی داهاتوو لە لیگا بەرامبەر بە ئەتیلیتیكۆ مەدرید یاریی بكات، دواتر لە نیوەی كۆتایی جامی ئیسپانیا ڕووبەڕووی بەرشەلۆنە دەبێتەوە و دواتر بەرامبەر بە ڕیاڵ بیتیس و ئیسپانیۆل لە لیگا یاریی دەكات و پاشان بەرامبەر بە لیڤەپوڵ لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، پاشان بەرامبەر بە بەرشەلۆنە و بەلەد وەلید لە لیگا، پێش ئەوەی ڕووبەڕووی بەرشەلۆنە ببێتەوە لە گەڕانەوەی نیوەی كۆتایی جامی وڵاتەكە.

 

بودجەی عیراق یەكلایی دەكرێتەوە
پێشت بودجەی عیراق یەكلایی دەكرێتەوە
دەربەندیخان ؛ ئەو هاووڵاتییەی داوای كڕینی ئامێری شووشتنی گورچیلەی كرد گیانی لەدەستدا
دواتر دەربەندیخان ؛ ئەو هاووڵاتییەی داوای كڕینی ئامێری شووشتنی گورچیلەی كرد گیانی لەدەستدا
ەیوەندیدار