لە ئادیامان مزگەوتێكی 500 ساڵە بەبوومەلەرزەكان ڕووخا



 

مزگەوتی گەورەی ئادیامان لە باكووری كوردستان كە تەمەنی پێنج سەدەبوو لە بوومەلەرزەكاندا بەتەواوی داڕووخا.

پارێزگای ئادیامان یەكێكە لەو پارێزگایانەی بوومەلەرزەكان زیانێكی زۆریان پێگەیاندووە، شوێنەوارە كولتووری و مێژووییەكانی شارەكەش بەهۆی بوومەلەرزەكانەوە زیانی زۆریان بەركەوتووە.

مزگەوتی گەورەی ئادیامان كە مێژووی دروستكردنی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی ١٦، بەهۆی بوومەلەرزەكەوە بەتەواوی داڕووخاوە و تەنها دیواری باكوور و رۆژئاوای مزگەوتەكە ماون.

مزگەوتی موسالا كە مێژووی دروستكردنی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی ١٧ یان ١٨ و خاوەنی تەلارسازییەكی تایبەتە، مزگەوتی كاب مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی ١٨ زیانیان بەركەوتووە.

هەروەها خانی تووز، لە سەرەتاكانی سەدەی ١٩دا ‌و مزگەوتی چارشی لە ساڵی ١٥٥٧دا ‌و مزگەوتی سەرای كۆن لە سەدەی ١٨ و مزگەوتی یەنیپنار لە ساڵی ١٧٢٠دا دروست كراون، بەهۆی بوومەلەرزەكەوە زیانی زۆریان بەركەوتووە.

مەحموود ساریكایا، یەكێكە لە كاسبكارانی بازاڕی مێژوویی ئادیامان و تەمەنی ٦٠ ساڵە باسی لەوە كرد، مزگەوتی گەورەی ئادیامان یەكێك بووە لە پڕشكۆترین شوێنەكانی شارەكە و لەپاڵ زیانەكانی بوومەلەرزەكەدا خەمێكی زۆریان بۆ خاپووربوونی مزگەوتەكە خواردووە، “مزگەوتی گەورە، گرنگترین مزگەوتی شارەكە بوو. منیش زۆرم نوێژ تیادا كردووە. نزیكەی ٢٠ ساڵ بەر لە ئێستا نۆژەن كرایەوە و لە دوای ئەو نۆژەنكردنەوەیە زۆر جوان بوو، بەڵام بەداخەوە لە بوومەلەرزەكەی ئەمساڵدا داڕووخا. هەموو نزاكان لە مزگەوتی گەورە دەكران، مەولودی تیا دەخوێندرایەوە و جەژنەكانی تیادا پیرۆز دەكرا. لە كاتی نوێژی بەیانیشدا كاسبكارانی دەوروبەر لێرە كۆدەبوونەوە و نزایان دەكرد”.

دەشڵێت “لە دەوڵەتەكەمان چاوەڕێ دەكەین دووبارە مزگەوتی گەورە بنیاتبنێتەوە، دەمانەوێت مزگەوتەكە شكۆی جارانی بەدەستبهێنێتەوە”.

سانت لیگۆ لە پەرلەمان هەرای نایەوە
پێشت سانت لیگۆ لە پەرلەمان هەرای نایەوە
دیموكرات و كۆمەڵە دابەشی دوو بەرەی ئۆپۆزسیۆن بوون
دواتر دیموكرات و كۆمەڵە دابەشی دوو بەرەی ئۆپۆزسیۆن بوون
ەیوەندیدار