حكومەتی هەرێم: بۆ ڕێككەوتن لەگەڵ بەغدا ئامادەین



وتەبێژی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند، تیمی یاسایی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدایە و لێكتێگەیشتنی باشمان لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵیدا هەیە.

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، تیمی یاسایی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدایە و لێكتێگەیشتنی باشمان لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵیدا هەیە، دەمانەوێت لەسەر یاسای نەوت و غازیش لەگەڵ بەغدا ڕێككەوتن بكەین و بەغدا هیچ پێشنیازێكی لەو بارەیەوە ڕەت نەكردووەتەوە.
ڕاشیگەیاند، ڕێككەوتنمان لەگەڵ حكومەتی بەغدا لە بەرژەوەندی هاووڵاتییاندا دبێت، ئێمە بۆ ڕێككەوتن لەگەڵ بەغدا ئامادەییمان هەیە و هاوبەشی تەواومان دەوێت.

ئاشكراشیكرد، شاندی هەرێمی كوردستان لە بەغدا پڕۆژە یاسای بودجە لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵ تاوتوێ‌ دەكات.
لەبارەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانیشەوە جوتیار عادل وتی، لێكتێگەیشتنی باشمان لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە هەیە و لەبارەی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و فەڕەنسا ڕوونیكردەوە، پەیوەدییەكانی هەرێم و فەڕەنسا لە ئاستێكی باشدان پاریس خوازیاری سەقامگیری و ئاسایشی هەرێمی كوردستانە.

بەریتانیا: ناتوانین فڕۆكەی جەنگی بدەینە ئۆكراین
پێشت بەریتانیا: ناتوانین فڕۆكەی جەنگی بدەینە ئۆكراین
وەزیری دارایی عێراق لەسەر 400 ملیارەكە ڕوونكردنەوە دەدات
دواتر وەزیری دارایی عێراق لەسەر 400 ملیارەكە ڕوونكردنەوە دەدات
ەیوەندیدار