غەزە بۆردوومانكرا



 

بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە فڕۆكە جەنگییەكانی دەوڵەتی ئیسرائیل بە چڕی بنكەو بارەگاكانی گرووپە ئیسلامییەكانی شاری غەزەیان بۆردوومانكرد.

سووپای ئیسرائیل ڕایگەیاند هێزەكانی ئاسمانی وڵاتەكە، هێرشی ئاسمانییان كردووەتەسەر مۆڵگەی گرووپە چەكدارەكان لە غەزە.

فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل، بنكەو بارەگای گرووپی چەكداری كەتیبەی قەسام باڵی چەكداری بزووتنەوەی حەماسیان لە كەناراوەكانی باكووری غەزە بۆردوومانكردووە و لەناوەڕاستی شاری غەزەش شوێنێكی دیكەیان بە ئامانج گرتووە.

دوێنێ لە ئۆپەراسیۆنێكی سووپای ئیسرائیلدا بۆ سەر شاری نابلس یازدە فەڵەستینی كوژران و زۆرتر لە 80 كەسی دیكەش بریندار بوون.

ئەو ئۆپەراسیۆنەی سووپای ئیسرائیل لە شاری نابلس بە خوێناترین هێرش لە ساڵی 2005وە دادەنرێت.

كەناڵی ئەلجەزیرەی ئینگلیزی بڵاویكردەوە، گرووپە چەكدارەكانی غەزە هێرشی ڕۆكێتییان بۆ سەر چەند ناوچەیەكی ئیسرائیل ئەنجامداوە.

عەلی باباجان بە زمانی كوردی سووپاسی هەرێم دەكات
پێشت عەلی باباجان بە زمانی كوردی سووپاسی هەرێم دەكات
توركیا: پێویستە جەنگی ئۆكراین كۆتاییبێت
دواتر توركیا: پێویستە جەنگی ئۆكراین كۆتاییبێت
ەیوەندیدار