توركیا: پێویستە جەنگی ئۆكراین كۆتاییبێت


 

نوێنەری هەمیشەیی توركیا لە نەتەوە یەكگرتووەكان، سەدات ئۆنال رایگەیاند “داینامیكی بەرەكانی جەنگ ناتوانێت چارەنووسی قەیرانەكە دیاریی بكات، پێویستە بەزووترین كات دیدگایەكی روون بخرێتەڕوو بۆ ئەوەی لە رێگەی دیپلۆماسییەوە كۆتایی بە جەنگەكە بهێنرێت”.

ئۆنال لە كۆبوونەوەی تایبەتی بەپەلەی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان سەبارەت بە جەنگی رووسیا-ئۆكراین رایگەیاند توركیا لە كۆبوونەوەكانی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكانیشدا هەڵوێستی خۆی لەم بارەیەوە بەتوندی نیشانداوە.

نوێنەری هەمیشەیی توركیا لە نەتەوە یەكگرتووەكان، سەدات ئۆنال بە ئاماژەدان بەوەی توركیا لەگەڵ لكاندنی نایاسایی كریمیادا نییە رایگەیاند لە ماوەی ساڵێكدا دوای جەنگەكە هەڵوێستی وڵاتەكەی نەگۆڕاوە “ئێمە بەتوندی پشتگیریی لە یەكپارچەیی خاكی ئۆكراین و سەربەخۆیی و سەروەری ئەو وڵاتە دەكەین، بە پاراستنی هەڵوێستی خۆمان لە دژی جەنگ، لكاندنی خاكی ئۆكراینیش رەتدەكەینەوە”.

سەدات ئۆنال بە ئاماژەدان بەوەی پێویستە رێز لە مەرجەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان بگیرێت رایگەیاند كاریگەرییەكانی جەنگەكە بەدەر لە ئۆكراین لە جیهانیش بەتوندی هەستیان پێدەكرێت.

ئۆنال ئەوەی خستەڕوو كاریگەرییە نەرێنییەكان لە بوارەكانی بەرزبوونەوەی نرخی وزە، تێچووی ژیان، زنجیرەی دابینكردن و ئاسایشی خۆراكیشدا دەبینرێن.

 

غەزە بۆردوومانكرا
پێشت غەزە بۆردوومانكرا
بوڵدان: ئەكەپە باجی بوومەلەرزەكان دەدات
دواتر بوڵدان: ئەكەپە باجی بوومەلەرزەكان دەدات
پەیوەندیدار