مێسی وەڵامی نادال دەداتەوە



ئەستێرەی جیهانی تۆپی پێ‌ و ئەرجەنتینی (مێسی) وەڵامی ئەستێرەی ئیسپانی تۆپی تێنس (نادال) دەداتەوە و پێی دەڵێت: “تۆش شایەنی هەموو شتێكی”.

ئەمڕۆ چوار شەممە، لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی وەڵامی ڕافایل نادالی یاریزانی تێنسی سەرزەوی ئیسپانی دایەوە، دوای ئەوەی ئەو دوو یاریزانە پاڵێوراو بوون بۆ بردنەوەی خەڵاتی لۆریۆسی جیهانی وەرزشی 2023.

نادال و مێسی کێبڕکێی بەدەستهێنانی خەڵاتەکە دەکەن، جگە لە کیلیان مباپێ، ماکس ڤێرستاپن، مۆندۆ دوپلانتیس و ستیڤن کاری.

پێشتر نادال نووسیبووی: “شانازییەکی گەورەیە کە جارێکی دیکە پاڵێوراو بوومەوە بۆ خەڵاتی باشترین وەرزشکاری ساڵ، بەڵام ئەمساڵ با لەگەڵ لیۆنێل مێسی-دا بچین، ئەو شایەنی ئەوەیە”.

مێسی لە وەڵامی ئەودا، لەڕێگەی هەژماری تایبەتی خۆیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڕایگەیاندووە، “بۆ ئەوەی وەرزشوانێکی بە قەبارەی تۆ ئەم قسەیە لەسەر من بکات، ئەوە وا دەکات کە ناتوانم قسە بکەم، بۆیە زۆر سوپاس، هەروەها تۆ شایەنی هەموو شتێکیت بە لەبەرچاوگرتنی ڕکابەرەکانت هەر جارێک، کە دەچیتە ناو یاریگاکەتەوە”.

مێسی نووسیویەتی، “تۆ پاڵەوانیت، ئێمە لێرە کێبڕکێیەکی زۆرمان هەیە؟ بەڕاستی، هەموو کاندیدەکان شایەنی خەڵاتەکەن ئەمساڵ”.

پێشتر نادال دوو جار ئەو خەڵاتەی بەدەستهێنابوو، لە ساڵانی 2011 و 2021، لە کاتێکدا مێسی لە 2020 بە یەکسانی لەگەڵ لویس هامیلتۆن ئەو خەڵاتەی بەدەستهێنابوو.

دوو تیمی یاسایی حكومەتی هەرێم سبەی دەچنەوە بەغدا
پێشت دوو تیمی یاسایی حكومەتی هەرێم سبەی دەچنەوە بەغدا
هەولێر؛ شەقام و دوكانەكانی دەوروبەری قەڵا ڕێك دەخرێتەوە
دواتر هەولێر؛ شەقام و دوكانەكانی دەوروبەری قەڵا ڕێك دەخرێتەوە
ەیوەندیدار