هەولێر؛ شەقام و دوكانەكانی دەوروبەری قەڵا ڕێك دەخرێتەوە



بۆ چارەسەری جەنجاڵیی شەقامەكان و برەودان بە جوانیی سیمای شارستانی قەڵای هەولێر وەك یەكێك لە دێرینترین شارەكانی دونیا، حكوومەتی هەرێمی كوردستان جارێكی دیكە شەقام و بازاڕەكانی دەوروبەری قەڵا ڕێك دەخاتەوە.

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 22ی شوباتی 2023 لە دیوانی وەزارەت بە ئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، ئومێد خۆشناو ، ارێزگاری هەولێر و د.سەرباز نەجیب، ڕاوێژكاری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی ڕێكخستنەوەی شەقام و بەشێك لە دوكانەكانی دەوروبەری قەڵا كۆبوونەوە.

لەكۆبوونەوەكەدا، ڕاپۆرتی كرداری پەرەپێدانی چەقی شار خوێندرایەوە، كە لەلایەن لیژنەیەكی تایبەت لە سەرۆكایەتییشارەوانی هەولێر ئامادە كرا بوو، هەروەها ڕاپۆرتی پلانی ڕێكخستنەوەی هاتوچۆی دەوروبەری قەڵا خوێندرایەوە، كە لەلایەن لیژنەیەك لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەولێرەوە ئامادە كرابوو، دواتر گفتوگۆی چڕ لەسەر هەردوو ڕاپۆرت كرا و هەموو تێبینییەكان خرانە سەر ڕاپۆرتەكان.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە هەندێك لە شەقامەكانی دەوروبەری قەڵا، دەبنە شەقامی پیادە و ئۆتۆمبێل پێیاندا ناڕوات، هەروەها دوكانەكانی موڵكی شارەوانی، جارێكی دیكە ڕێك دەخرێنەوە كە سیمایەكی شارستانی بدات و بایەخێكی زۆرتریش بە لایەنی ژینگەپارێزی و پاكوخاوێنی دەدرێت و ڕەچاوی باری تەندروستیی هەموو تەمەن و توێژە جیاوازەكان دەكرێت .

 

مێسی وەڵامی نادال دەداتەوە
پێشت مێسی وەڵامی نادال دەداتەوە
بەرەو نەورۆزە و بازاڕی جلوبەرگی كوردی جمەی دێت
دواتر بەرەو نەورۆزە و بازاڕی جلوبەرگی كوردی جمەی دێت
ەیوەندیدار