هەوڵی یەكخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمان و ئەنجوومەنی پارێزگاكان دەدرێت



 

سەرۆکی لیژنەی هەرێمەکانی لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرای دەكات، یەکخستنی هەڵبژاردن بۆ ئەنجوومەنی پارێزگاکان و پەرلەمان تەنها پێشنیار و ئاڕاستەیەكی پەرلەمانی سنوورداری هەیە و گفتوگۆی سیاسی لەسەر دەكرێت.

خالد دەڕاجی، سەرۆکی لیژنەی هەرێمەکانی لە پەرلەمانی عێراق بە ئاژانسی (شەفەق نیوز)ی ڕاگەیاندووە، “بیرۆكە و پێشنیاری پەرلەمانی هەیە، کە داوای یەکخستنی هەڵبژاردنی ناوخۆیی و پەرلەمانی دەکات، بەڵام ئەو پێشنیازە یان بیرۆكەیە زۆرینەی پەرلەمانی لە پەرلەمانی عێراقدا ڕەتیدەكاتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “کۆبوونەوە و گفتوگۆی چڕ و پڕی پەرلەمانی و سیاسی بۆ یەکلاییکردنەوەی چارەنووسی میکانیزمی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان و یاسای هەڵبژاردنەکان ئەنجامدرا، کە لە ئێستادا مشتومڕ و گفتوگۆی سیاسی فراوانی لەسەرە”.

وتیشی، “چەقی ناکۆکی لەسەر یاسای هەڵبژاردنی پارێزگاکان هەوڵی هێزە سیاسییە گەورەکانە بۆ پەسەندکردنی یەک بازنەیی هەڵبژاردن بەپێی یاسای کۆنی هەڵبژاردن، بەڵام نوێنەرانی سەربەخۆ و پارتە پەرلەمانییە فراوانەکان یەک بازنەیی ڕەتدەکەنەوە و فرە بازنەیی دەكەن”.

دەڕاجی ئاشكراشی كردووە، “یاسای هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان لە چەند ڕۆژی داهاتوودا خوێندنەوەی دووەم و سێیەمی بۆ دەکرێت بۆ ئەوەی وەشانی کۆتایی یاساکە و میکانیزمی هەڵبژاردنەکان بخەنەڕوو”.

حکومەتی عێراق پێشتر هەندێک هەموارکردنەوە لە یاسای هەڵبژاردنی ئێستادا كرد، کە بەپێی ئەو یاسایە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەم دواییە ئەنجامدرا و بڕیارە هەمواركردنەوەكە ڕەوانەی پەرلەمان بكات بۆ پەسەندکردن و ڕێکخستنی هەڵبژاردنی پارێزگاکان لە کۆتایی ئەمساڵدا، كە لە ساڵی ٢٠١٣ەوە ئەنجام نەدراوە.

بەرەو نەورۆزە و بازاڕی جلوبەرگی كوردی جمەی دێت
پێشت بەرەو نەورۆزە و بازاڕی جلوبەرگی كوردی جمەی دێت
وەزارەتی دارایی لە بارەی دابەشكردنی مووچەوە ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە
دواتر وەزارەتی دارایی لە بارەی دابەشكردنی مووچەوە ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە
ەیوەندیدار