وەزارەتی دارایی لە بارەی دابەشكردنی مووچەوە ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە



وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی زۆری ژمارەی مووچەخۆرانی خانەنشینەوە بەشێوەیەكی كاتی قەرەباڵغی لەدابەشكردنی مووچە لە چەند بانكێكی شاری هەولێر دروست بوو، دەشڵێت،” دوای ئەوەی ژمارەی لیژنەكان زیادكران و كێشەكە چارەسەركرا.”

مەولود سابیر، بەڕێوەبەری گشتی بانكە بازرگانیەكانی هەرێم لە ڕوونكردنەوەیەكدا ڕایگەیاند، ساڵانە بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشینی هەرێم ئامارێك بڵاودەكاتەوە بۆ سەرجەم بانكە بازرگانییەكان، كە فۆڕمێكی تایبەتە بە ئامادەبوونی خانەنشینان بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەكانیان لە مانگی یەكی هەموو ساڵێك پڕ بكەنەوە.

ڕاشیگەیاندووە، ڕۆژی چوارشەممە ڕێكەوتی ٢٠٢٣/٢/٢٢، لەسەرجەم ئەو بانكە بازرگانیانەی كە مووچەی خانەنشینی شارستانی دابەش دەكەن، لیژنەیەك لە لایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشینەوە دانرا بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی گشتی بانكە بازرگانیەكان، كە پێكهاتبوون لە٣ فەرمانبەر لە هەر بانكێك، بەڵام بەهۆی زۆری ژمارەی مووچەخۆرانی خانەنشینەوە بەشێوەیەكی كاتی قەرەباڵغی لەدابەش كردنی مووچە لە چەند بانكێكی شاری هەولێر دروست بوو.

ئاشكراشیكردووە، كە دوای ئەوەی لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشین و بەڕێوبەرایەتی گشتی بانكە بازرگانیەكانەوە ژمارەی لیژنەكان زیاد كران و كێشەكە چارەسەر كرا، كێشەی دابەشكردنی مووچە نەما.

هەوڵی یەكخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمان و ئەنجوومەنی پارێزگاكان دەدرێت
پێشت هەوڵی یەكخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمان و ئەنجوومەنی پارێزگاكان دەدرێت
حكومەتی هەرێم بۆ دەرماڵەی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان بڕیاریدا
دواتر حكومەتی هەرێم بۆ دەرماڵەی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان بڕیاریدا
ەیوەندیدار