ئەوقافی هەرێم یەكەم ڕۆژی ڕەمەزان دیاری دەكات



دوابەدوای ڕاپۆرتی دامەزراوە فەلەكییە عەرەبییەكان و ڕۆژمێری كۆچی بۆ دیاری كردنی یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزی ئەمساڵ، وەزارەتی ئەوقافی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە 29ی شەعبان لیژنەكانی بینینی مانگ كۆدەبنەوە و بڕیار لە یەكەم ڕۆژی ئەو مانگە پیرۆزە دەدەن.

بەپێی ڕۆژمێری كۆچی، كە سعودیە كاری پێ‌ دەكات، 23ی ئاداری ئەمساڵ، كە دەكاتە ڕۆژی پێنج شەممە دەبێتە یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی ساڵی 1444ی كۆچی.

لای خۆشیەوە، نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێ‌ شەممە 21ی شوبات، دەبێتە یەكەم ڕۆژی مانگی شەعبان-ی ساڵی 1444ی كۆچی.

ڕاشیگەیاند، بۆ دیاری كردنی یەكەم ڕۆژی ڕەمەزان، لە ئێوارەی 29ی شەعبان (21ی ئادار) لیژنەكانی بینینی مانگ لە لیژنەی بالای فەتوای هەرێم، كە سەر بە وەزارەتی ئەوقافن لە سەرجەم شار و شارۆچكەكان چاودێری بینینی مانگ دەكەن و بڕیار لە یەكەم ڕۆژی ڕەمەزانی پیرۆز دەدەن.

لە بودجەی نوێدا مووچە بۆ ملیۆنێك گرێبەست و وانەبێژان دابین دەكرێت
پێشت لە بودجەی نوێدا مووچە بۆ ملیۆنێك گرێبەست و وانەبێژان دابین دەكرێت
مەسرور بارزانی بۆ كاركردن بە زمانی كوردی دوو بڕیاری دەركرد
دواتر مەسرور بارزانی بۆ كاركردن بە زمانی كوردی دوو بڕیاری دەركرد
ەیوەندیدار