مەسرور بارزانی بۆ كاركردن بە زمانی كوردی دوو بڕیاری دەركرد



سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی جیهانی “زمانی دایک”دا دوو فەرمانی تایبەت بۆ گرنگیدان بە زمانی كوردی دەردەكات.

بەپێی فەرمانێك، كە مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئەمڕۆ 21ی شوبات دەریكردووە، ئاماژە بەوەكراوە، “لەپێناو گرنگیدان بە زمانی کوردی وەکو زمانی دایک، بڕیارماندا بە راسپاردنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی پەروەردە بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەکادیمیای کوردی و شارەزا و پسپۆڕانی ئەم بوارە، بە ئامادەکردنی پرۆگرامێکی گونجاوی فێربوونی زمانی کوردی بۆ ئەو هاووڵاتییە بیانییانەی بە مەبەستی کارکردن لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێن.”

مەسرور بارزانی لە فەرمانی دووەمدا بۆ گشت وەزارەتەکان سەبارەت بە “گرنگیدان بە زمانی کوردی” ڕایگەیاندووە، “پشتبەست بە یاسای زمانە فەرمییەکان لە هەرێمی کوردستان/عێراق ژمارە (6)ی 2014، لەپێناو پاراستنی زمانی کوردی وەکو زمانی سەرەکی لە هەرێمی کوردستان، کاری پێویست ئەنجام بدەن بۆ نووسینی تابلۆ بە زمانی کوردی لە سەرجەم دامەزراوە و فەرمانگە حکومی و ناحکومییەکان و نووسینگە و نوێنەرایەتی و کۆنسوڵگەریی وڵاتان و رێکخراوە بیانییەکان و کۆمپانیا و دامەزراوەکانی کەرتی تایبەت، بەپێی حوکمەکانی یاسای ئاماژەپێدراوی سەرەوە”.

جەختیشی كردۆتەوە، “لە هۆتێل و شوێنە گەشتیاری و ڕێستۆرانتەکاندا، دەبێت گرنگی بە زمانی کوردی بدرێت و لیستی خواردن و ڕێبەر و ڕێنوێنییەکان، بە زمانی کوردیش هەبێت.”

ئەوقافی هەرێم یەكەم ڕۆژی ڕەمەزان دیاری دەكات
پێشت ئەوقافی هەرێم یەكەم ڕۆژی ڕەمەزان دیاری دەكات
مالیكی و سەدر ئاشتدەبنەوە
دواتر مالیكی و سەدر ئاشتدەبنەوە
ەیوەندیدار