چۆنیەتی مامەڵە كردن لەگەڵ جەڵتەی دڵ



زۆرجار گوێبیستی گرفتە تەندروستییەكانی نەخۆشانی دڵ دەبین، دیارترینیان جەڵتەی دڵە، كە ڕەنگە نەخۆشەكە بە ژیانی خۆی باجێك بدات، لە نێوان زاراوەكانی وەك جەڵتەی دڵ، سستبوونی دڵ، مرۆڤەكان هەندێك جار تووشی دەبن.

د. سۆران محەمەد غەریب، پزیشكى پسپۆڕی هەناوی و ڕۆماتیزمە لە ڕوونكردنەوەیەكدا باس لە هۆكارەكانی جەڵتەی دڵ و نیشانەكان و چۆنێتی مامەڵەكردن لەگەڵ جەڵتەی دڵ دەكات.

هۆكارەكانی جەڵتەی دڵ:
هۆكارەكانی جەڵتەی دڵ یەكەم هۆكارن، كە دەتوانرێت چارەسەر بكرێن و دەستكاری بكرێن، بەمشێوەیەش دەتوانن ڕۆڵێكی سەرەكی بگێڕن لە خۆپاراستن لە جەڵتەی دڵ. دیارتریانیان:
• جگەرەكێشان
• بەرزی فشاری خوێن
• بەرزبوونەوەی كۆلیسترۆڵ لە خوێندا
• كێشی زیادە و قەڵەوی
• خۆراكی ناتەندروست، كە ڕێژەیەكی زۆر چەوری یان خوێیان تێدایە
• كەمیی وەرزشكردن
• بەرزبوونەوەی شەكری خوێن

_نیشانەكانی جەڵتەی دڵ
• هەستكردن بە ئازار و گرژبوون و قورسایی و فشار لەسەر سنگ
• ئازار لە قۆڵ، پشت، قوڕگ، یان چەناگە
• هەستكردن بە هەرس نەكردن یان دڵەكزێ لە بەشی سەرەوەی سكدا
• ئارەقكردنەوە و ڕشانەوە و سەرگێژخواردن
• لاوازی گشتی و گرژی و كێشەی هەناسەدان
• لێدانی دڵ بەشێوەیەكی خێرا و ناڕێك

_چۆنێتی مامەڵەكردن لەگەڵ جەڵتەی دڵ
ئەگەر تۆ نیشانەكانی جەڵتەی دڵت تێدایە، دڵنیا مەبە بە دەركەوتنی نیشانەكان بە هێواشی و خێرا پەیوەندی بە پزیشكەوە بكە، چونكە ڕەنگە جەڵتەی دڵ بە خێرایی لە ماوەی چەند خولەكێكدا ڕووبدات، بەڵام دەشكرێت بە هێواشی لە ماوەی چەند ڕۆژێكدا ڕووبدات كە تێیدا نیشانەكان دەربكەون وردە وردە زیاد دەكات، ئەگەر تووشی كێشەی دڵ بوویت دەرمانی فریاگوزاری لە نزیكەوە بهێڵەرەوە بەشێوەیەك خێزان و دەورووبەرەكەت بزانن لە كوێن.

داعش تائێستاش هەڕەشە بۆسەر عیراق
پێشت داعش تائێستاش هەڕەشە بۆسەر عیراق
بولگاریا، 43 كۆچبەر لەناو بارهەڵگرێكدا دۆزرانەوە
دواتر بولگاریا، 43 كۆچبەر لەناو بارهەڵگرێكدا دۆزرانەوە
ەیوەندیدار