بولگاریا، 43 كۆچبەر لەناو بارهەڵگرێكدا دۆزرانەوە



 

پۆلیسی بولگاریا دۆزینەوەی 43 كۆچبەر لە ناو بارهەلگرێكدا لە ڕۆژئاوای وڵاتەكە ڕادەگەیەنێت كە 10 منداڵییان تێدایە، ئەمەش لەكاتێكدایە كە چەند ڕۆژێك لەمەوبەر بەرپرسانی وڵاتەكە تەرمی 18 كۆچبەرییان لە بارهەڵگرێكی داردا دۆزییەوە.

لەو بارەیەوە ناتالیا نیكۆلۆڤای لێكۆڵەری بولگاری ڕایگەیاند”وادەركەوتووە 43 كۆچبەرەكە تەندروستییان باش بێت، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی هەموویان لە شوێنێكی تەسكدا مابوونەوە”، بەبێ‌ ئەوەی ناسنامەی كۆچبەرەكان ئاشكرا بكات.

هەفتەی ڕابردوو پۆلیسی بولگاریا تەرمی 18 كۆچبەری لە ناو بەشێكی نهێنی بارێكی داردا لەسەر بارهەڵگرێكی جێهێڵدراو لە نزیك سۆفیای پایتەختی بولگاریا دۆزییەوە، 34 كۆچبەری دیكە لە بارهەڵگرەكەدا ڕزگارییان بوو، بەڵام وشك ببوونەوە و بارودۆخییان خراپ بوو، بەرپرسانی بولگاریا ڕایانگەیاندبوو كە سەرجەم كۆچبەرەكان ئەفغانی بوون و لە توركیاوە هاتبوون و هەوڵیان دەدا بگەنە ڕۆژئاوای ئەوروپا.

چۆنیەتی مامەڵە كردن لەگەڵ جەڵتەی دڵ
پێشت چۆنیەتی مامەڵە كردن لەگەڵ جەڵتەی دڵ
دادگا بۆ دانی ئەڵڤێس: لە زینداندا بمێنەرەوە
دواتر دادگا بۆ دانی ئەڵڤێس: لە زینداندا بمێنەرەوە
ەیوەندیدار