مێسی باسی دۆڕاندنی تیپەكەی دەكات



یۆنێل مێسی ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، باس لە دۆڕاندنی تیپەكەی دەكات بە ئەنجامی 2-1 بەرامبەر بە سعودیە لە گەڕی یەكەمی خولی گروپەكانی جامی جیهان.

مێسی لە دوای یارییەكە بە میدیاكانی ڕاگەیاند:”لێدانێكی زۆر قورس بوو بۆ هەموان، لەوبڕوایەدا نەبوین بەمشێوەیە دەستپێبكەین، بەدڵنیاییەوە دۆڕاندن هۆكاریی خۆی هەیە”.

بە وتەی مێسی:”دەبێت خۆمان بۆ یارییەكانی داهاتوو ئامادە بكەین، هیچ ڕێگەیەكی ترمان لەبەردەمدا نییە جگە لە بردنەوە، بەرپرسیارێتی لەستۆی ئێمەیە بۆ هێنانەدی ئەو ئامانجە”.

مێسی دەڵێت:”دۆڕاندن هیچ بیانوویەكی نییە، دەبێت زیاتر یەكگرتووبین. ئەم كۆمەڵە یاریزانە بەهێزن و سەلماندوویانە، ماوەیەكی زۆرە نەماندۆڕاندووە، لەئێستادا پێویستە هێز و پتەوی خۆمان دەربخەین”.

لە كۆتایی قسەكانیدا مێسی وتی:”دەمانزانی هەڵبژاردەی سعودیە یاریزانی باشی تێدایە، تۆپ بەشێوەیەكی باش دەجوڵێنن، خێراییمان بەرامبەيان لەدەستدا”.

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دووەم یاریی لە شەممەی داهاتوو بەرامبەر بە مەكسیك ئەنجام دەدات، بە هەمان شێوە سعودیەش بەرامبەر بە پۆڵەندا یاریی دەكات.

ڕۆژئاوای کوردستان لەبەردەم هەڕەشەی مەترسیداری تورکدایە
پێشت ڕۆژئاوای کوردستان لەبەردەم هەڕەشەی مەترسیداری تورکدایە
پلاسخارت باسى بۆردومانەكانی ئێران دەكات
دواتر پلاسخارت باسى بۆردومانەكانی ئێران دەكات