پلاسخارت باسى بۆردومانەكانی ئێران دەكات



جینین پلاسخارت سەرۆكی نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عیراق، بەپێویستی دەزانێت نابێت بەرامبەر بە بۆردومانی بەردەوامی ئێران بۆ هەرێمی كوردستان كەمتەرخەمبن.

بەپێی تویتێك كە ئەمڕۆ سێ‌ شەممە لەلایەن پلاسخارتەوە لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) بڵاوكرایەوە:”بەداخەوە، هەر ئەوەی پێشتر وتمان دووبارەی دەكەینەوە، ناكرێت بەرامبەر بە هێرشە بەردەوامەكانی ئێران كەمتەرخەمبین”.

سەرۆكی نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عیراق بەپێویستی زانی:”بەشێوەیەكی یەكگرتوو كاربكرێت، تا بواری زیاتر بۆ ئەو دەستدرێژییانە نەڕەخسێت”.

بە وتەی پلاسخارت:”هێز بەڕووی دەرەوەدا لە یەكگرتوویی لە ناوخۆوە سەرچاوەدەگرێت”.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، بە مووشەك و درۆن هێرشكرایە سەر بارەگای پارتێكی سیاسی ڕۆژهەڵات لە شارۆچكەی پردێ‌، بەر لەوەش ئێران بۆردومانی بارەگای حزبەكانی كۆمەڵە و دیموكراتی كردبوو لە زڕگوێز و كۆیە.

مێسی باسی دۆڕاندنی تیپەكەی دەكات
پێشت مێسی باسی دۆڕاندنی تیپەكەی دەكات
لێدوانی كرملین لەبارەی ڕێكەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئۆكراینا
دواتر لێدوانی كرملین لەبارەی ڕێكەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئۆكراینا