باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنقەرە هۆشداری دەداتە ڕەوەندی عێراقی



 

دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو بوومەلەرزەیەك و چەند پاشلەرزەیەك باكووری كوردستانی هەژاند و لە چەند ناوچەیەكی سووریاش هەستیان پێكرا، وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێكدا هاووڵاتییانی عێراقی نیشتەجێی شاری هاتای و ناوچەكانی دەروروبەری ئاگادار دەكاتەوە و هۆشداریان پێدەدات لە باڵەخانە زیانپێكەوتووەكانی بوومەلەرزە نزیك نەبنەوە.

هەروەها باڵیۆزخانەی عێراق هێڵێكی پەیوەندی بڵاوكردووەتەوە بۆ ئەوەی لەكاتی پێویست و لە ناكاودا هاووڵاتییانی عێراق لە توركیا پەیوەندی بە باڵیۆزخانە یان بە كونسوڵخانەی وڵاتەكەیانەوە بكەن.

باڵوێزخانەی عێراق لە ئەنقەرە دوو ژمارەی بڵاوكردووەتەوە بۆ ئەوەی عێراقییەكان لە كاتی پێویستدا پەیوەندی بكەن..
ژمارەی باڵیۆزخانە لە ئەنقەرە: 00905368787900
ژمارەی كونسوڵخانەی گشتی لە دیلۆك: 00905342054495

ئەوە لەكاتێكدایە شەوی ڕابردوو بوومەلەرزەیەك بەگوڕی 6.4 پلەی ڕێختەر چەند ناوچەیەكی باكوور و ڕۆژئاوا كوردستان توركیا و سووریای هەژاند و ژمارەیەك پاشلەرزەش روویاندا، بە گوێرەی ئامارە فەرمییەكان، بوومەلەرزەكەی ئەمجارە، گیانلەدەستدانی سێ كەس و برینداربوونی 343 كەسی دیكەی لە هەردوو وڵات لێكەوتەوە.

 

 

بوومەلەرزەكەی هاتای زیاتر لە 700 گیانلەدەستدان و برینداری لێكەوتەوە
پێشت بوومەلەرزەكەی هاتای زیاتر لە 700 گیانلەدەستدان و برینداری لێكەوتەوە
دەستپێشخەرییەکەی یەکێتی بۆ پارتی چییە؟
دواتر دەستپێشخەرییەکەی یەکێتی بۆ پارتی چییە؟
ەیوەندیدار