بانكی ناوەندی زیاتر لە 122 ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە



بانكی ناوەندی عیراق زیاتر لە 122 ملیۆن دۆلاری ئەمریكایی دەخاتە بازاڕەوە كە بە بڕێكی زیاتر بەراورد بە ڕۆژی پێشوو دادەنرێت، لە هەمان كاتدا نرخی دراوەكە لە بازاڕەكانی ناوخۆدا، تائێستا بەشێوەی چاوەڕوانكراو دانەبەزیوە و لە بەرزبوونەوەدایە.

ئەمڕۆ دوو شەممە، بانكی ناوەندی عیراق، بڕی 122 ملیۆن و 650 هەزار و 817 دۆلاری خستەبازاڕەوە، ئەمەش بە بڕێكی زیاتری فرۆشتنی ئەو دراوە دادەنرێت بەراورد بە ڕۆژی پێشوو.

ناوەندی دەڵێت: “لە كۆی گشتی پارەكە 36 ملیۆن و 800 هەزار دۆلاری بەشێوەی كاش فرۆشراوە و ئەوی تر كە 85 ملیۆن و 850 هەزار و 817 دۆلار بوو بۆ پتەوكردنی ڕەسیدی بانكەكان بووە لە دەرەوەی وڵات”.

هەر لە بەیاننامەكەی بانكی ناوەندیدا هاتووە، ”لە پرۆسەكەدا 10 بانك بۆ دابینكردنی داواكاریی نەختینە و 22 بانك بۆ داواكارییەكانی پتەوكردنی ڕەسیدی دەرەوەی وڵات و 140 كۆمپانیا بەشدارییان كردووە، هەر دۆلارێكیش بە 1310 دینار فرۆشراوە.
ئێوارەی دوو‌‌ شەممە، نرخی 100 دۆلار لە بازاڕەكانی ناوخۆدا بە 153 دۆلار و 750 دینار مامەڵەی پێوەكرا، لەكاتێكدا حكومەت و بانكی ناوەندی جەخت لەسەر دابەزینی نرخی دراوە ئەمریكاییەكە دەكەنەوە لەبەرامبەر دیناری عیراقی بۆ 1310 دینار بۆ دۆلارێك.

 

لە عێراق 25.5 ملیۆن كەس تۆڕە كۆمەڵایەتیيەكان بەكار دەهێنن
پێشت لە عێراق 25.5 ملیۆن كەس تۆڕە كۆمەڵایەتیيەكان بەكار دەهێنن
سێیەم دووشەمەی مانگی شوبات…ڕۆژی سەرۆکە لە ئەمریکا
دواتر سێیەم دووشەمەی مانگی شوبات…ڕۆژی سەرۆکە لە ئەمریکا
ەیوەندیدار