بایدن چۆن گەیشتە كیێڤ؟



 

ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمریكایی وردەكاری سەردانە نهێنی و ڕانەگەیەندراوەكەی سەرۆكی وڵاتەكەی بۆ كیێڤ ئاشكراكرد.

بەپێی هەواڵی ڕۆژنامەكە، بایدن دوای چاوەڕوانیكردنی بۆ چەند كاتژمێرێك لە ڕێگای شەمەندۆفێرەوە لە پۆڵەنداوە گەیشتووەتە كیێڤی پایتەختی ئۆكراین بەسەردانێكی نهێنی و ڕانەگەیەندراو.

ئەو سەردانەی بایدن بۆ دڵنیاییكردنە لە بەردەوامی پشتیوانییەكانی ئەمریكا بۆ ئۆكراین لەوەستانەوە بەڕووی ڕووسیادا لەو ڕەوشەی ئێستا وڵاتەكەی تێدایە.

سەرچاوە ئەمریكاییەكان دەڵێن هۆكاری بێدەنگیی سەردانەكەی بایدن بۆ كیێڤ بۆ هۆكاری ئاسایش گەڕێندراوەتەوە، كاتێك بایدن واشنتنی بەبێ دەنگی بەجێهێشتووە‌و بە فڕۆكەی ئێر فۆرس وەن گەشتەكەی ئەنجامداوە.

پێشتر زانیاری هەبوو، بایدن لەبەیانی ڕۆژی سێشەممە لە پۆڵەندا دەبێت بە سەردانێكی دوو ڕۆژە، بەڵام باسی سەردانی ئۆكراین لەئارادا نەبوو.

ڕۆژی یەك شەممە كۆشكی سپی ڕایگەیاند، ڕۆژی دوو شەممە بایدن بەرەو پۆڵەندا بەڕێدەكەوێت.

بە گەیشتنی بۆ شاری كیێڤ، سەرۆكی ئەمریكا، جۆ بایدن لەگەڵ سەرۆكی ئۆكراین، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی كۆبووەوە.

زێلێنسكی بۆ بایدن قسەی كرد “بەخێرهاتن دەكەم بۆ كیێڤ، ئەوە نیشانەیەكی گرینگی ئەوپەڕی پشتیوانی ئۆكراینییەكانە”.

ڕاشیگەیاند، لەگەڵ سەرۆكی ئەمریكا تاووتوێی پشتیوانییەكان بۆ ئۆكراین بۆ ماوەیەكی دوورمەودا دەكات.

لای خۆیەوە بایدن ڕایگەیاند، پشتیوانی كیێڤ بە بڕی 500 ملیۆن دۆلار بۆ هاوكاری دیكەی سەربازی دەكەن.

ئەم سەردانە هاوكاتی نزیكبوونەوەی یەكەم ساڵوەگەڕی دەستپێكردنی هێرشەكانی ڕووسیایە بۆ سەر ئۆكراین لە 24ی شووبات كە بە گەورەترین ململانێ لە دوای جەنگی جیهانی دووهەمەوە دادەنرێت.

تا ئێستا شەڕ بەردەوامە و سەدان هەزار كەس كوژراون، ملیۆنانیش ئاوارە بوون.

 

 

 

لە باكووری كوردستان دوو كەس بە تەقینەوە گیانیان لەدەستدا
پێشت لە باكووری كوردستان دوو كەس بە تەقینەوە گیانیان لەدەستدا
بایدن گەیشتە كیێڤ
دواتر بایدن گەیشتە كیێڤ
ەیوەندیدار