بایدن گەیشتە كیێڤ


 

سەرۆكی ئەمریكا جۆبایدن بەسەردانێكی ڕانەگەیەندراو گەیشتە شاری كیێڤی پایتەختی ئۆكراین.

بە گەیشتنی بۆ شاری كیێڤ، سەرۆكی ئەمریكا، جۆ بایدن لەگەڵ سەرۆكی ئۆكراین، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی كۆبووەوە.

زێلێنسكی بۆ بایدن قسەی كرد “بەخێرهاتن دەكەم بۆ كیێڤ، ئەوە نیشانەیەكی گرینگی ئەوپەڕی پشتیوانی ئۆكراینییەكانە”.

ڕاشیگەیاند، لەگەڵ سەرۆكی ئەمریكا تاووتوێی پشتیوانییەكان بۆ ئۆكراین بۆ ماوەیەكی دوورمەودا دەكات.

لای خۆیەوە بایدن ڕایگەیاند، پشتیوانی كیێڤ بە بڕی 500 ملیۆن دۆلار بۆ هاوكاری دیكەی سەربازی دەكەن.

ئەم سەردانە هاوكاتی نزیكبوونەوەی یەكەم ساڵوەگەڕی دەستپێكردنی هێرشەكانی ڕووسیایە بۆ سەر ئۆكراین لە 24ی شووبات كە بە گەورەترین ململانێ لە دوای جەنگی جیهانی دووهەمەوە دادەنرێت.

تا ئێستا شەڕ بەردەوامە و سەدان هەزار كەس كوژراون، ملیۆنانیش ئاوارە بوون.

 

 

 

بایدن چۆن گەیشتە كیێڤ؟
پێشت بایدن چۆن گەیشتە كیێڤ؟
“ئەمریكا جەنگی دژی ڕووسیا ڕاگەیاند”
دواتر “ئەمریكا جەنگی دژی ڕووسیا ڕاگەیاند”
پەیوەندیدار