بەوێنە؛ باران و بەفر ئاستی ئاوی بەنداوی دهۆك زیاد دەكات



ئیدارەی بەنداوی دهۆک لە هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، دوای بارانبارینی بەخوڕ لە پارێزگاکە، ئاستی ئاوی دەریاچەی بەنداوەکە بەرزبۆتەوە.

فەرهاد محەمەد، بەڕێوەبەری بەنداوی دهۆك بە (شەفەق نیوز)ی ڕاگەیاندووە، “ئەو بڕە بارانەی لە دهۆک باریوە گەیشتۆتە 283 ملم، ئەمەش بۆتە هۆی زیادبوونی عەمبارکردنی ئاوی دەریاچەی بەنداوەکە بۆ 83 سم”.

سەبارەت بە بڕی ئاوی دەریاچەی بەنداوی دهۆک، ڕوونیکردەوە، “بڕی ئاوی ئێستا لە دەریاچەی بەنداوەکەدا بۆ ئەمساڵ 19 ملیۆن و 700 هەزار مەتر سێجایە، بەڵام تا ئێستا ئەو بڕە ئاوەی لە ساڵی ڕابردوو تۆمارکراوە نەگەیشتۆتە 20 هەزار و 700 هەزار مەتر سێجا”.

بەڕێوەبەری بەنداوی دهۆک ڕەتیدەکاتەوە “یەدەگی ئاوی بەنداوی دهۆک ئەمساڵ بگاتە ئاستی پێویست” و وتی، “ڕێژەی یەدەگی ئاوی دەریاچەی بەنداوەکە بە زۆرترین ڕێژەی 52 ملیۆن مەتر سێجایە”.

دوو كرێكار لە باڵەخانەیەكی هەولێر كەوتنەخوارەوە و گیانیان لەدەستدا
پێشت دوو كرێكار لە باڵەخانەیەكی هەولێر كەوتنەخوارەوە و گیانیان لەدەستدا
ناسا: شەپۆلێكی ئاگریی بەهێزی خۆر دەگاتە زەوی
دواتر ناسا: شەپۆلێكی ئاگریی بەهێزی خۆر دەگاتە زەوی
ەیوەندیدار