عێراق و هەرێم بۆ یاسای نەوت و گاز بڕیاریان دا



هەردوو شاندی حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕێككەوتن لەسەر پێكهێنانی لیژنەی هاوبەش بۆ داڕشتنی پڕۆژە یاسای نەوت و گازی فیدڕاڵی.

حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە،، ئەمڕۆ یەک شەممە، ١٩ی شوباتی ٢٠٢٣، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ شاندی حکومەتی فیدڕاڵی- وەزارەتی نەوت کۆبووەوە.

ڕاشیگەیاندووە، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا لیژنەیەکی ھاوبەش پێکبھێنرێت بۆ ئامادەکردنی و داڕشتنی پرۆژە یاسای نەوت و گازی فیدڕاڵی.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە بەیانی ئەمڕۆ شاندی دانووستانكاری حكومەتی هەرێم گەیشتەوە بەغدا بۆ دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكان لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە و یاسای نەوت و گاز.

شاندەكە پێكهاتوون لە ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و د. ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی و كەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتییەكان بە وەكالەت و سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و وتەبێژی حكومەت.

بەغدا لە ڕیزبەندی یەكەمدایە بۆ حاڵەتەكانی جیابوونەوەی هاوسەران
پێشت بەغدا لە ڕیزبەندی یەكەمدایە بۆ حاڵەتەكانی جیابوونەوەی هاوسەران
تیمی فریاگوزاری هەرێم لە باكوور و ڕۆژئاوای كوردستانەوە گەڕانەوە هەولێر
دواتر تیمی فریاگوزاری هەرێم لە باكوور و ڕۆژئاوای كوردستانەوە گەڕانەوە هەولێر
ەیوەندیدار