تیمی فریاگوزاری هەرێم لە باكوور و ڕۆژئاوای كوردستانەوە گەڕانەوە هەولێر



تیمی فریاگوزاری هەرێمی كوردستان بۆ بەهاناوەچوونی خەڵكی لێقەوماوی بوومەلەرزەكانی باكووری كوردستان دوای تەواو بوونی كارەكانیان گەڕانەوە هەرێم و لەلایەن سەرۆكی حكومەتی هەرێمەوە پێشوازییان لێدەكرێت.

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە دەروازەی شاری هەولێر پێشوازی لە تیمی فریاگوزاریی هەرێمی كوردستان دەكات، كە لە سەرەتای كارەساتی بوومەلەرزەكانەوە بەمەبەستی فریاگوزاری و بەهاناوەچوون و گەیاندنی كۆمەك و هاوكاری چوونە باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان (توركیا و سووریا).

ئەمڕۆ یەك شەممە 19/2/2023، كاتژمێر 3:30ی دوای نیوەڕۆ، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە دەروازەی شاری هەولێر (رێگای دهۆك-هەولێر)، بە خێرهاتنەوە و پێشوازی لە تیمی فریاگوزاریی هەرێمی كوردستان كرد، ئەوەش دوای تەواو بوونی ئەركەكانیان.

عێراق و هەرێم بۆ یاسای نەوت و گاز بڕیاریان دا
پێشت عێراق و هەرێم بۆ یاسای نەوت و گاز بڕیاریان دا
ڕوونكردنەوەیەك دەربارەی ڤیزەی حەج و حەجی تایبەت و بازرگانی بڵاودەكرێتەوە
دواتر ڕوونكردنەوەیەك دەربارەی ڤیزەی حەج و حەجی تایبەت و بازرگانی بڵاودەكرێتەوە
پەیوەندیدار