جەنگێكی خوێناوی دەستیپێكرد



ڕووسییەكان خوێنی خۆیان بۆ باخموت دەڕێژن

تا ئێستا شەڕ لە دەوروبەری شاری باخموت لە باكووری هەرێمی دۆنێتسك لە خۆرهەڵاتی ئۆكراین بەردەوامە، ناوچەیەك پێشڕەوی هێزەكانی ڕووسیا و ڤاگنەری بەخۆیەوە بینیوە، هێزەكانی ڕووسیا كەمێك پێشڕەوییان كردووە، پێشڕەوییەك بەخوێنێكی زۆر دوای شەڕێكی خوێناوی لەنێوان هەردوولایەنی شەڕدا بەدەستهاتووە.

دامەزرێنەری گرووپی سەربازی ڤاگنەری ڕووسی یەڤگنی پریگۆژین، ڕایگەیاند، هێزەكانی ڕووسیا بە تەواوی كۆنترۆڵی گوندی پاراسكۆڤیڤكایان لە باكووری باخموت لە دۆنێتسك كردووە، بەڵام زیانێكی زۆر لەنێو هێزەكانیدا هەیە.

پریگۆژین ڕاشیگەیاند، گوندی پاراسكۆڤیڤكا لە ژێر كۆنتڕۆڵی تەواوی یەكەكانی گرووپی سەربازی ڤاگنەردایە، هێزەكانیان توانیویانە ناوچەكە بگرن، بەڵام بەزیانێكی زۆر قورس و شەڕێكی خوێناویی.

پاراسكۆڤیڤكا لە نێوان شارەكانی سۆلیدار و باخموتی ژێردەستی ئۆكراین هەڵكەوتووە.

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە بڵاوكراوەی ڕۆژانەی خۆیدا لەبارەی جەنگی ئۆكراینەوە دەڵێت: هێرشەكانی سووپای ڕووسیا لە بەرەی دۆنێتسك بەردەوامن، لەوێ 200 سەربازی ئۆكراینی كوژراون، 35ی دیكەش لە بەرەی خێرسوون كوژراون، 90 سەربازی دیكەش لە بەرەكانی كراسنی لیمان لە باكووری دۆنێتسك.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هێزەكانی ڕوسیا توانیویانە سیستمێكی مووشەكی هیمارس و كۆگایەكی تەقەمەنی لە ناوچەی ئەڤدیڤكا لە دۆنێتسك و دوو كۆگای دیكە لە ناوچەی دنیپرۆپترۆڤسك لەناوببەن.

هاوكات بەرگری ئاسمانی ڕووسیا هەلیكۆپتەرێكی ئۆكراینی می ٨یان خستە خوارەوە.

لە واشنتن كۆشكی سپی ڕایگەیاند، گرووپی سەربازی تایبەتی ڕووسی ڤاگنەر لە سەرەتای دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی تایبەتی ڕووسیا لە ئۆكراین زیاتر لە ٣٠ هەزار شەڕكەری لە دەستداوە.

جۆن كێربی وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریكا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند، ئەمریكا مەزەندە دەكات لە سەدا ٩٠ی ئەندامانی گرووپی ڤاگنەر كە زیندانی سزادراون لە مانگی كانوونی دووەم لە ئۆكراین كوژرابن.

وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی بە پشتبەستن بە زانیاری هەواڵگری دەڵێـ، نیوەی كۆی گشتی كوژراوان لە ناوەڕاستی مانگی كانوونی دووەمدا بووە، لەگەڵ چڕبوونەوەی شەڕ لە شاری باخموت.

كێربی دەشڵێت: گرووپی ڤاگنەر لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەستكەوتی نوێیان لە باخموت و دەوروبەری بەدەستهێناوە، بەڵام ئەو دەستكەوتانە چەند مانگێكی خایاند و بە تێچوویەكی وێرانكەر و ناهاوتا بەدەستیانهێنان.

 

شاندی هەرێم و وەزارەتی نەوتی عێراق كۆبوونەوە
پێشت شاندی هەرێم و وەزارەتی نەوتی عێراق كۆبوونەوە
فەرمانبەرانی پسوڵەی خۆراک کارکردنیان ڕاگرت
دواتر فەرمانبەرانی پسوڵەی خۆراک کارکردنیان ڕاگرت
ەیوەندیدار