فەرمانبەرانی پسوڵەی خۆراک کارکردنیان ڕاگرت



ئەمڕۆ فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی پسوڵەی خۆراکی سلێمانی کارەکانیان ڕاگرت، داوا دەکەن مافەکانیان پێبدرێت.

بەپێی ڕێککەوتنێکی نێوان وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی بازرگانی عێراق، ئەو بڕە پارەیەی بۆ سەبەتەی خۆراک و بەشە ئارد لە هاووڵاتیان وەردەگیرێت کە بڕەکەی (٤٥٠) دینارە بۆ هەر هاووڵاتییەک، بۆ پێداویستییەکان و پاداشتی فەرمانبەران لە كۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراك و كۆمپانیای گشتی دروستكراوی دانەوێڵە خەرجدەکرێت.

بەپێی وتەی فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی پسوڵەی خۆراک، ئەو ڕێککەوتنە بەڕێوەبەرایەتییەکانی پسوڵەی خۆراک، چاودێری بازرگانی و کۆمپانیانی دابەشکردنی خۆراک دەگرێتەوە، بەڵام تا ئێستا دوو جار فەرمانبەرانی کۆمپانیای دابەشکردنی خۆراک ئەو پاداشتەیان وەرگرتووە، لەبەرامبەردا پسوڵەی خۆراک و چاودێری بازرگانی هیچ پاداشتێکیان وەرنەگرتووە.

فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی پسوڵەی سلێمانی، ئەمە بە جیاوازی و مافخوران دەبینن، بۆیە لەمڕۆوە کارەکانیان ڕاگرتووە، داوا دەکەن ئەوانیش مافەکانیان پێبدرێت، تا مافەکانیان بەدەست نەهێنن دەست بە کارکردن ناکەنەوە.

جەنگێكی خوێناوی دەستیپێكرد
پێشت جەنگێكی خوێناوی دەستیپێكرد
شاندی هەرێم لە بەغدایە
دواتر شاندی هەرێم لە بەغدایە
ەیوەندیدار