![](https://xelk.org/wp-content/uploads/2024/03/awincity2.png)
کاتژمێر ١٠:٣١ خولەکی ئەمشەو، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥،١ پلە، قەزای گۆکسون-ی پارێزگای مەڕەشی هەژاند.
بەپێی راگەیەندراوێک کە لە ماڵپەڕی سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌سات و دۆخه له‌ناكاوه‌كان له توركیا (ئافاد)دا بڵاوکراوەتەوە، بوومەلەرزەکە کاتژمێر ١٠:٣١ خولەکی ئەمشەو، بە گوڕی ٥،١ پلە لە قەزای گۆکسون روویداوە.
به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌سات و دۆخه له‌ناكاوه‌كان له توركیا ئاماژەی بەوەشکردووە کە بوومەلەرزەکە لە قوڵایی ١٢،١٨ کیلۆمەتردا روویداوە.