پۆلیسی هەولێر لەبارەی کوشتنی ژنێکەوە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە



پۆلیسی هەولێر لەسەر کوشتنی ژنێکی تەمەن ٢٢ ساڵ لەلایەن هاوسەری پێشویەوە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت:”لەسەر کێشەیەکی کۆنی نێوانیان بووە”.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر روونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵیت:” کاتژمێر ٥:٠٠ی ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگادارکرانەوە بەبوونی ڕووداوێکی کوشتن لە سنوری قوشتەپە، دەست بەجێ تیمێکی لێکۆڵەر گەشتنە شوێنی ڕووداو و دەست بە لێکۆڵینەوە کرا، لە لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کەوا ئافرەتێک بەناوی (شاجوان صباح حمەکەریم) تەمەن (٢٢) ساڵ، لەلایەن هاوسەری پێشوی بەناوی (م. و. ا.) تەمەن (٢٦) ساڵ، لە ناو بازاڕی قوشتەپە لەسەر کێشەیەکی کۆنی نێوانیان بە گوللـە لێی دراوە و لە ئەنجامدا ناو براو گیان لەدەست دەدات.

پۆلیس دەشڵێت:”پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە ڕێکخرا و ڕەوانەی دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر کرا بۆ ئەوەی ڕێڕەوی یاسایی بەرامبەر تۆمەتبار بگیرێتە بەر”.

جارێکی دیکە بومەلەرزە لە مەرەش روویدا
پێشت جارێکی دیکە بومەلەرزە لە مەرەش روویدا
هاتووچۆی سلێمانی هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە
دواتر هاتووچۆی سلێمانی هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە
ەیوەندیدار