“خراپی وەزعی خەڵك، هەڵوەشاندنەوەی هەرێم نییە”



پەرلەمانتارێكی‌ یەكێتیی‌ نیشتمانیی‌ كوردستان لە پەرلەمانی‌ عێراق ڕایدەگەیەنێت ،  بەدیلی كێشەكان و خراپی وەزعی خەڵك، هەڵوەشاندنەوەی هەرێم نییە، بەڵكو چاكسازی و چارەسەركردنی كێشەكانە.
كاروان یاروەیس، پەرلەمانتاری‌ یەكێتیی‌ نیشتمانیی‌ كوردستان لە پەرلەمانی‌ عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، كە رۆژی یەكشەممە نوسراوی رەسمی ئاراستەی تۆڕی راگەیاندنی عێراقی دەكەین و داوای روونكردنەوەیان لێدەكەین لەسەر ئەو بابەتەی ئەمڕۆ رۆژنامەی (الصباح)ی حكومی بڵاویكردۆتەوە لەسەر هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی هەرێمی كوردستان.
ڕاشیگەیاندووە، كە مەترسیە ناوخۆییەكان هەمیشە هەڕەشەبوونە بۆ سەر قەوارەی هەرێمی كوردستان تامەترسیە دەرەكییەكان، تەشەنەكردنی گەندەڵی بەو ئاستە زۆرەی، ناكۆكیە سیاسیە ناوخۆییەكان مەترسی جددیی بوونە لە سەر چارەنوسی قەوارەی هەرێم.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە بەدیلی كێشەكان و خراپی وەزعی خەڵك، هەڵوەشاندنەوەی هەرێم نییە، بەڵكو چاكسازی و چارەسەركردنی كێشەكانە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە سەرباری هەموو نارەزایی و گەندەڵی و کەڵەکەبوونی کێشە ئیداری و سیاسی و کۆمەڵایەتیەکان، هەرێمی کوردستان بەخوێنی هەزاران و بە نەهەماتی و ماڵوێرانی قوربانیدانی چەندین ساڵەی خەڵکی کوردستان بەرهەم هاتووە.

 

سەرچنار ئەحمەد؛حكومەتی هەرێم لەكەیسی منداڵەوونبووەكانی هەڵەبجە خەمساردە
پێشت سەرچنار ئەحمەد؛حكومەتی هەرێم لەكەیسی منداڵەوونبووەكانی هەڵەبجە خەمساردە
لەهێرشێكی داعشدا 53 كەس لە سوریا كوژران
دواتر لەهێرشێكی داعشدا 53 كەس لە سوریا كوژران
ەیوەندیدار