لەهێرشێكی داعشدا 53 كەس لە سوریا كوژران



لە هێرشێكی داعشدا 53 كەسی سیڤیل لە بیابانی پارێزگای حومسی ناوەڕاستی سوریا كوژران، تەرمی هەموو ئەو قوربانیانەی گەیەنراونەتە نەخۆشخانەیەكی پارێزگای تەدمور سەرجەمیان فیشەك بەسەریانەوە نراوە.

ئاژانسی فەرمی سانا بڵاویكردەوە، قوربانییەكان كاتێك هێرشیان كراوەتە سەر، خەریكی كۆكردنەوەی دوومەڵان بوون لە بیابانی پارێزگای حومس، كە لە ژێر كۆنترۆڵی حكومەتی سوریا و هاوپەیمانەكانیدایە، هیشتا هیچ لایەنێك بەرپرسیارێتی هێرشەكە لە ئەستۆ نەگرتووە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە پێنج كەس كە برینداربوون گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە، یەكێك لە ڕزگاربووەكان بە سانای ڕاگەیاندووە، كە داعش ئۆتۆمبێلەكانیان سووتاندوون.

“خراپی وەزعی خەڵك، هەڵوەشاندنەوەی هەرێم نییە”
پێشت “خراپی وەزعی خەڵك، هەڵوەشاندنەوەی هەرێم نییە”
لەبارەی ڕاگرتنی بەنزینی690 دیناری نەوت وكانزاكانی هەولێر ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە
دواتر لەبارەی ڕاگرتنی بەنزینی690 دیناری نەوت وكانزاكانی هەولێر ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە
ەیوەندیدار