كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستاندا نەما



وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هیچ حاڵەتێكی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەماوەی ئەم هەفتەیەدا تۆمارنەكراوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە ئەمڕۆ شەممە لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە بڵاوكرایەوە”فەرمانگەكانی تەندروستی لەم هەفتەیەدا هیچ حاڵەتێكی تووشبوونیان بە كۆرۆنا تۆمارنەكردووە و هیچ حاڵەتێگی مردنیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تۆمارنەكراوە”.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم دەڵێت”كۆی گشتی تووشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان گەیشتۆتە 466963 كەس، ژمارەی چاكبوونەوەش 459493 كەس بووە و كۆی گشتی ژمارەی گیان لەدەستدانیش بە ڤایرۆسەكە لە 7469 كەسدا وەستاوە”.

حكومەتی هەرێم وەڵامێكی توندی ڕۆژنامەی سەباح دەداتەوە
پێشت حكومەتی هەرێم وەڵامێكی توندی ڕۆژنامەی سەباح دەداتەوە
ئەو تۆمەتبارەی دوو كەسی بریندار كردبوو دەستگیركرا
دواتر ئەو تۆمەتبارەی دوو كەسی بریندار كردبوو دەستگیركرا
ەیوەندیدار