“خەمڵاندنەکان بۆ باجی خانووبەرە دادپەروەرانە نییە”



لە دەرئەنجامی ڕاپرسییەکدا دەرکەوتووە، لە خەمڵاندنی موڵکەکانیاندا ٪٧٦ دادپەروەری نییە، وە ناڕەزایەتییەکانیش بێ ئەنجامە، بەڕێوەبەری باجی خانوبەرەش دەڵێت باجدەران دەتوانن لە ماوەی مانگێکدا سکاڵا لە بڕی باجەکەیان بکەن.

ڕێکخراوی ئینستیتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان توێژینەوەیەکی بەشێوەی ڕاپرسی لەبارەی باجی خانووبەرەی هەرێمی کوردستان لە ماوەی مانگی شوباتی ساڵی ٢٠٢٢ بۆ کۆتایی مانگی کانوونی دووەمی  ئەمساڵ ئەنجامداوە، لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک ١٥٢ هاووڵاتی کە باجی خانووبەرایانداوە لە بەشداریان کردووە.

بەپێی ڕاپرسییەکە، ٪٥٧ هاووڵاتیان بە یاسا و ڕێنماییەکانی باجی خانووبەرە ئاشنا نین، تەنها ٪١٧باجدەران بە یاساکان ئاشنان،٪٢٥ بە ئاستێکی مامناوەند لە یاساکان شارەزان.

هاوکات ٪٧٥ باجدەران ساڵانە لە بڕی باجەکەیان ئاگادار ناکرێنەوە، ٪٦٨ پێیان وایە ئەو باجەی دەخرێتە سەر موڵەکەکانیان زۆرە، ٪٧٦ بڕی باجەکە بەرامبەر موڵکەکەیان دادپەروەرانە نییە، ٪٦٦ باجدەران متمانەیان بە ناڕەزایەتی لە بڕی  خەمڵاندنەکە نییە، پێیان وایە ئەگەریش ناڕەزایەتی بکەن بێسوودە.

ڤیان محەمەد بەڕێوەبەری باجی خانووبەرەی سلێمانی دوو ئاماژە بۆ ئەوەدەکات، باجی خانووبەرە بە یاسا ڕێکخراوە، لیژنەی خەمڵاندن هەیە، لەکاتی سەردانیکردنی موڵەکەکاندا خەمڵاندن بۆ موڵکەکان دەکەن.

ئەوەشدەخاتەڕوو، هەندێک جار خاوەن موڵکەکە بڕێک دەڵێت، دوای لێکۆڵینەوە دەردەکەوێت کە بڕەکە زیاترە، هەروەها لیژنەکان بەپێی جۆری موڵکەکە، شوێن، خزمەتگوزارییەکان خەمڵاندنەکە دەکەن، پڕۆسەکە هەرەمەکی نییە.

ئەگەر هاووڵاتییەکە لە بڕی باجەکەش ناڕازی بوو، دەتوانێت لە ماوەی مانگێکدا سکاڵا لە بڕی باجەکە بکات، ئەویش دەبێت نیوەی باجەکە بدات دواتر لیژنەکە دووبارە سەردان و خەمڵاندن بۆ موڵەکەکە دەکەنەوە، تەنها کاتێک باجەکە وەرناگیرێت ئەگەر نیشتەجێی موڵکەکە بێت یاخود چۆڵبێت.

ڤیان محەمەد، بە ئەلیکترۆنی کردنی کارەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکان بە پێویست دەزانێت، هەروەها پێویستە پەیوەندی ئەلیکترۆنی لەنێوان فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکانی باج هەبێت.

 

 

 

لیستی خواردنە ڕێگەپێدراو و قەدەغەكراوەكان لە خوێندنگە و دایەنگەكان بڵاوكرایەوە
پێشت لیستی خواردنە ڕێگەپێدراو و قەدەغەكراوەكان لە خوێندنگە و دایەنگەكان بڵاوكرایەوە
یەكەم ڕۆژی فەرز بوونی نوێژە
دواتر یەكەم ڕۆژی فەرز بوونی نوێژە
ەیوەندیدار