زیاتر لە 150 كەس بە تۆمەتی دزیكردن لە ناوچەی بومەلەرزەكەدا دەستگیركران



دەستگیركردنی زیاتر لە 150 كەس بەتۆمەتی دزیكردن لە ناوچەی بومەلەرزەكە لە توركیا ڕادەگەیەنرێت.

كەناڵی “TRT”ی توركی بڵاویكردەوە، زیاتر لە 150 كەس دەستبەسەركراون كە گومانیان لێدەكرێت تێوەگلابن لە كاریی دزی و تاڵانی لەو ناوچانەی بومەلەرزەكانیان تێدا بوو لە توركیا.

كاناڵەكە لە زاری بەرپرسانی وەزارەتی دادی توركیاوە بڵاویكردەوە”لە 319 ڕووداوی لەوجۆرە كە لێكۆڵینەوەیان تێدا كرا،  234  كەس دەستگیركران و لە دوای لێكۆڵینەوەش 152 كەسيان دەستبەسەركران”.

لە 6ی ئەم مانگەدا دوو بومەلەرزە بە گوڕی 7.7. پلە و 7.6 پلە، باشووری توركیا و باكووری سوریایان هەژاند و بوونە مایەی گیان لەدەستدانی دەیان هەزار كەس و برینداربوونی زیاتر لە 100 هەزار كەسی تر، وێڕای داڕوخان و وێرانبوونی لەسەدا 50ی تەلار و باڵەخانەكانی ناوچەكە.

كەشناسی: پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە
پێشت كەشناسی: پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە
پۆلیسی هەولێر: ئێرانییەك بە 12 هەزار دۆلاری ساختەوە دەستگیركرا
دواتر پۆلیسی هەولێر: ئێرانییەك بە 12 هەزار دۆلاری ساختەوە دەستگیركرا
ەیوەندیدار